گه‌ڕان

Shadow Shadow

چین گۆشتی کیسەڵ دەرخواردی توشبووانی نەخۆشی کۆرۆنا دەدات وەک چارەسەر

2020.02.08 - 18:14
App store icon Play store icon Play store icon
چین گۆشتی کیسەڵ دەرخواردی توشبووانی نەخۆشی کۆرۆنا دەدات وەک چارەسەر

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- ڕۆژنامەیەکی بەریتانی بڵاویکردەوە، بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی نەخۆشی کۆرونا، نەخۆشخانەیەکی شاری ووهان لە چین گۆشتی کیسەڵ دەدات بەو نەخۆشانەی کە گیرۆدەی ڤایرۆسەکە بوون. . بە گوێرەی ڕۆژنامەی دەیلی میلی بەریتانی، سەرەڕای ئەوەی زۆربەی گۆمانەکان ئاماژە بەو دەکەن کە هۆکاری سەرەکی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا لە وڵاتی چین چەند خواردنێکی نامۆیە، وەک شەمشەمەکوێرە و مار و پانگۆلین، بەڵام ئەوەی تێبنیکراوە تووشبووانی نەخۆشییەکە لە نەخۆشخانەیەکی شاری ووهان خواردنی نامۆیان پێشکەشدەکرێت. . ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو شارە لە ژەمەی نانی ئێوارەدا گوشتی " کیسەڵ" دەدات بۆ نەخۆشانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون. . بەگوێرەی دواین زانیارییەکانی زانا چینییەکان دەرکەوتووە، شەمشەمە کوێرە و مارە تەنها سەرچاوە نین بۆ تووشبوون بە  نەخۆشی کۆرۆنا، بەڵکۆ ئاژەڵێکی دیکەشە هەیە کە  خواردنی سەرەکی " میرولەیە" لە دەشتەکانی وڵاتی چین دەژێت و ناوی پانگۆلینە، ئەو ئاژەڵە بە شێوەیەکی نایاسایی بازرگانی پێوە دەکرێت "بۆیە پێشبینی دەکرێت گۆشتەکەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت." . ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێی سەرچاوە پزیشکییە چینییە کۆنەکان، گوشتی کیسەڵ دەوڵەمەندە بە بڕێکی زۆر لە پرۆتین کە ئەوەش یارمەتیدەرێکی باشە بۆ زوو چاکبوونەوەی ئەو نەخۆشانە. . باسلەوەشکراوە، ئەو جۆرە کیسەڵانە سەرچاوەکانیان دەشتەکانی وڵاتی چینە، بەشێکی دیکەشی لە کێڵەگە تایبەتییەکاندا بە خێو دەکرێن. . ئاماری توشبوون و حاڵەتەکانی گیانلەدەستدا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین و جیهان لە بەرزبوونەوەیەکی مەترسیداردان، تائێستا 34 هەزار و 954 توشبوون، 725 حاڵەتی مردن بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تۆمارکراون، هاوکات دوو هەزار و 391 کەسیش لەدوای توشبوونیان چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە.