گه‌ڕان

Shadow Shadow

مستەفا چاوڕەش: بە هاوسەرۆکی یەکێتی بەڕێوە دەبرێت

2020.02.08 - 17:05
App store icon Play store icon Play store icon
مستەفا چاوڕەش: بە هاوسەرۆکی یەکێتی بەڕێوە دەبرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆتایی هات و لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا حزبەکە بە سیستمی هاوسەرۆکی بەڕێوەببرێت.
.
مستەفا چاوڕەش، سەرپەرشتیاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بڕیاریانداوە حزبەکە بەشێوەی هاوسەرۆکایەتی بەڕێوەببرێت، بەڵام تائێستا لەسەر ئەو کەسانەی هاوسەرۆک دەبن ڕێکنەکەوتوون. . سەبارەت بە دەسەڵاتەکانی ئەو کەسانەی دەبنە هاوسەرۆک، مستەفا چاوڕەش ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان بەرپرسیارن بەرامبەر ئەو کێشانەی ڕوبەڕوی یەکێتی دەبێتەوە و ڕێککەوتنە سیاسییەکان ئەوان دەتوانن واژووی بکەن، چونکە ڕاستەخۆ بەرپرسی یەکەمن. . باسی لەوەشکرد، ئەوان بەرپرسن لە داهات و سامانی گشتیی و هەروەها لێپرسینەوەش بکەن لەهەر کێشەیەکی تایبەت بەو پرسە ئەگەر ڕووبدات. . هاوکات مستەفا چاوڕەش ئەوەشی خستەڕوو، لە ڕۆژانی داهاتوودا کۆبوونەوەکانیان بەردەوام دەبن تایبەت بە خاڵەکانی دیکەی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەکەیان.