گه‌ڕان

Shadow Shadow

مێسی لەبارەی مانەوە یاخود جێهێشتنی بەرشەلۆنە بڕیاریدا

2020.02.08 - 16:42
App store icon Play store icon Play store icon
مێسی لەبارەی مانەوە یاخود جێهێشتنی بەرشەلۆنە بڕیاریدا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دوای کێشەکانی لەگەڵ ئیریک ئەبیدالی بەڕێوەبەری وەرزشی بەرشەلۆنە و ئەگەری جێهێشتنی یانەکە،  لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی بڕیاریدا لە یانەکەی بمێنێتەوە و ڕەتیکردووەتەوە و کەتەلۆنیا جێبهێڵێت. ، کەسێکی نزیکی مێسی بە ئاژانسی هەواڵی سکای سپۆرتی ڕاگەیاندووە: "سەرەڕای ئەو ناکۆکییەی لەنێوان مێسی و ئەبیدال هەیە، بەڵام یاریزانە ئەرجەنتینییەکە دەیەوێت لە یانەکەی بمێنێتەوە و بیر لە رۆیشتن ناکاتەوە". ، ئاماژەی بەوەشکردووە، لانیکەم مێسی تا کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لە بەرشەلۆنە دەمێنێتەوە. ، هەفتەی ڕابردوو، دوای ئەوەی ئەبیداڵ هەندێک یاریزانی یانەکەی بە کەمتەرخەم ناوبرد، بەڵام مێسی وەڵامی دایەوە و ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە بە ئاشکرا ناوی یاریزانە کەمتەرخەمەکان بهێنرێت.