کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەجیهاندا چووەتە "قۆناغێکى مەترسیدارەوە"، ژمارەى توشبووان و ئەو کەسانەى بەهۆیەوە گیانیانلەدەستداوە بەرزبووەتەوە.
.
بەپێى نوێترین ئامار کە ئاژانسى هەواڵى فەڕەنسى بڵاویکردووەتەوە، ڤایرۆسەکە لەکاتى سەرهەڵدانیەوە تاوەکو ئەمڕۆ ڕۆژى شەممە، 717 کەسى کوشتووە و زیاتر لە 30 هەزار کەسیش لە چین گیرۆدەى بوون.
.
لەدەرەوەى چینیش نزیکەى 300 کەس تووشى ڤایرۆسەکە بوون کە دابەشدەبنە سەر 30 وڵاتى جیهاندا.
.
چـین
ڕێژەى توشبووان لەسەرتاسەرى چیندا گەیشتووەتە، 31 هەزار و 161 کەس و 636 کەسیش لەو ژمارەیە بەو هۆیەوە گیانیانلەدەستداوە کە زۆربەى خەلکى ناوچەى وەهان و دەوروبەرى بوون.
.
لەهۆنگ کۆنگ 24 کەس توشى ڤایرۆسەکە بوون و یەکیکان گیانیلەدەستدا، زۆربەى ئەوانەش سەردانى شارى ووهانی چینیان کردبوو. هەروەها لەماکاو 10 حاڵەت ئەلتبێت یەک توشبوو هەن.
.
ئاسیا و زەریاى هادى
لە ژاپۆن 86 کەس توشبوون کە 61 کەسیان کەشتیوانى گەشتیارین لەدایمۆند پرێنسس.
.
لەکۆریاى باشور 24 کەس و لەتایوان 16 کەس توشبوون.
.
باشورى ڕۆژهەڵاتى ئاسیا
سەنگاپورە 30 کەس، تایلەند 25 کەس، ڤیتنام 12 کەس ، مالیزیا 14 کەس، فلپین 3 کەس و یەکێکیان گیانى لەدەستداوە، کەمبۆدیاش 1 کەس توشى ڤایرۆسەکە بوون.
.
باشورى ئاسيا
هیندستان 3 کەس و نیپاڵ و سریلانکا یەک کەس توشبوون.
.
ئوسترالیا
15 کەس کەزۆربەیان سەردانى شارى وەهان و ناوچەى هۆباى چینیان کردووە توشبوون.
.
ئەمریکا و کەنەدا
ئەمریکا کەسێک گیانى لەدەستدا و 12 توشبووى تر هەیە و لەکەنەداش 5 توشبوو هەیە.
.
ئەوروپا
ئەڵمانیا 14 توشبوو هەیە و فەرەنسا 6 کەس و ئیتاڵیا 2 کەس و بەلجیکا و ئیسپانیا و فینلەندا و سوید کەسێک تووشى ڤایرۆسەکە بووە، بەریتانیاش 3 کەس توشبوون.
.
ڕوسیا دوو کەس و ئیماراتى عەرەبیش 7 کەس توشى ڤایرۆسەکە بوون.