گه‌ڕان

Shadow Shadow

کەنەدا سکاڵاى لەسەر ئێران تۆمار کرد و داواى زیاتر لە ملیارێک دۆلار دەکات

2020.02.08 - 11:36
کەنەدا سکاڵاى لەسەر ئێران تۆمار کرد و داواى زیاتر لە ملیارێک دۆلار دەکات
ناس کورد- دوو پارێزەرى کەنەدى کە پێشتر لەچەند کەیسێکدا لەدژى ئێران سەرکەوتووبوون، بە نوێنەرایەتى کەسوکارى قوربانیانى ڕوداوى کەوتنە خوارەوەى فڕۆکە ئۆکرانیەکە لەئێران، سکاڵایەکى یاساییان لەدژى ئەو وڵاتە بۆ قەرەبووکردنەوە تۆمارکرد و داواى زیاتر لە ملیارێک دۆلار دەکەن. . سکاڵاکە لەدژى هەریەکە لەڕابەرى باڵاى ئێران و سوپاى پاسداران وەکو تۆمەتبارى سەرەکى تۆمارکراوە. . سێ ڕۆژ دواى ڕوداوەکە حکومەتى ئێران بەفەرمى دانیبەوەدانا کە فڕۆکە ئۆکرانییەکە لە8ى کانوونى دووەمى ئەمساڵ بەهەڵە موشەکى بەرکەوتووە و کەوتووەتە خوارەوە کە بووە هۆى گیانلەدەستدانى 176 کەس کە 57 کەسیان هاوڵاتى کەنەدى بوون. . ناوەڕۆکى سکاڵاکە بەو شێوەیەیە "ڕوداوى کەوتنە خوارەوەى فڕۆکە ئۆکرانیەکە تیرۆریستى و مەبەستدارە". . سکاڵاکە کۆتایى مانگى ڕابردوو لەدادگاى تۆرنتۆى کەنەدا تۆمار کراوە بۆ قەرەبووکردنەوەش داواى زیاتر لە ملیارێک دۆلار کراوە و تا ئێستاش ئێران هیچ لێدوانێکى فەرمی لەسەر سکاڵاکە دەرنەبڕیوە. . دوو پارێزەرەکە کە ناویان، جۆنا ئەرنۆڵد و مارک ئەرنۆڵدى باوکیەتى پێشتر لەچەند کەیسکدا لەدژى ئێران بەهۆى ڕوداوى ڕفاندن و کوشتنى پارێزەرێکى ئەمریکییەوە لەساڵى 2017 توانیویانە کەیسەکە ببنەوە و لەکەنەداش دەستبگرن بەسەر چەند موڵک و ماڵێکى ئێراندا بەهۆى ڕوداوەکەوە. . چەند ڕۆژێک پێش ئێستا سەرۆککۆمارى ئۆکرانیا ڕەتیکردەوە وڵاتەکەى بەو پارەیە ڕازیبێت کە ئێران بۆ قەرەبووى کەسوکارى قوربانیانیى فڕۆکە ئۆکرانیەکە پێشنیازیکردبوو.