گه‌ڕان

Shadow Shadow

ڕەوتەکەى حەکیم مەرج بۆ پشتگیریى عەلاوى دادەنێت

2020.02.07 - 23:40
ڕەوتەکەى حەکیم مەرج بۆ پشتگیریى عەلاوى دادەنێت
ناس کورد- رەوتى حیکمە بەسەرۆکایەتى عەمار حەکیم ئاشکرایکرد، مەرجێکیان خستوەتە بەردەم محەمەد تۆفیق عەلاوى بۆ ئەوەى پشتگیریى حکومەتەکەى بکەن و دەنگى پێبدەن، ئەویش ئەوەیە لەبەرنامە حکومیەکەى کاتێکى دیاریکراو بۆ هەڵبژاردنى پێشوەخت دابنێت. . بەلیغ ئەبو کەلەل سەرکردە لە رەوتى حیکمە لەئەکاونتى خۆى لەتۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر بڵاویکردوەتەوە، "لەسەر سەرۆکوەزیرانى راسپێردراو کردومانەتە مەرج کە دەبێت لەبەرنامە حکومییەکەیدا کە پێشکەشى پەرلەمانى دەکات کاتێکى دیاریکراو بۆ هەڵبژاردنى پێشوەخت دابنێت". . ئاماژەى بەوەشداوە، "داوامان لێکردووە کاتە دیاریکراوەکە بەشیوەیەکى کۆتایى لە کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان وەرگرێت، ئەگەرنا پشتگیرى حکومەتەکەى ناکەین و پێى رازى نابین بەبێ بونى ئەو مەرجە". . سەرەتاى ئەم مانگە سەرۆککۆمارى عێراق، محەمەد تۆفیق عەلاوى بۆ پێکهێنانى حکومەت راسپارد لەماوەى 30 رۆژدا و لە ئێستاشدا 23 ڕۆژى لەبەردەمدا ماوە، ئەگەر ماوەکە کۆتایى هات و نەیتوانى حکومەت پێکبهێنێت، بەپێى دەستور پێویستە سەرۆککۆمار کەسێکى تر بۆ ئەو ئەرکە راسپێرێت.