گه‌ڕان

Shadow Shadow

ترەمپ لەسەر دڕاندنى وتارەکەى لەلایەن پیلۆسییەوە هاتەدەنگ

2020.02.07 - 22:40
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ لەسەر دڕاندنى وتارەکەى لەلایەن پیلۆسییەوە هاتەدەنگ

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا، نانسى پیلۆسى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى تۆمەتبارکرد بە ئەنجامدانى "تاوان"، بە دڕاندنى کۆپى وتارەکەى لەکاتى خوێندنەوەیدا لەسەر بارودۆخى حکومەتى فیدراڵى. . ترەمپ بە ڕۆژنامەنوسانى ڕاگەیاند "پێموایە ئەوە کارێکى ئابڕوبەرانە بوو، کارێکى نایاسایی بوو، ئەو یاساى پێشێلکرد". . لاى خۆیەوە، گلین کیرشنەر شیکەرەوەى یاسایی و داواکارى گشتى پێشووى فیدراڵى ڕەخنەى لە وتەکانى ترەمپ گرت و دەڵێت کۆپى وتارەکەى ترەمپ تۆمارێکى فەرمى نییە. . کیرشنەر لە نامەیەکى نوسراودا بۆ پێگەى "زە هیل" باسى لەوەکردووە "یاساى فیدراڵى کە زیانگەیاندن بە تۆمارى گشتى یان بەڵگەنامەى حکومى قەدەغەدەکات، بەسەر ئەو بارودۆخەدا ناسەپێت". . پیلۆسى ڕۆژى سێشەممە هۆکارى دڕاندنى کۆپى وتارەکەى ترەمپى گێڕایەوە بۆ ئەو "درۆیانە"ى لە وتارەکەدا هەبوون.