گه‌ڕان

Shadow Shadow

ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى هۆشداریدەدات

چین ڕێوشوێنى نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا دەگرێتەبەر

2020.02.07 - 20:33
App store icon Play store icon Play store icon
چین ڕێوشوێنى نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا دەگرێتەبەر

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   پێدەچێت ئەو ڕێوشوێنانەى دەسەڵاتدارانى شارى ووهان شوێنى دەرکەوتنى ڤایرۆسى کۆرۆنا گرتوویانەتەبەر بەس نەبێت بۆ ڕوبەڕووبونەوەى ئەو ڤایرۆسە کوشندەیە، ئەوەش حکومەتى ناچارکردووە رێوشوێنى دیکە بگرێتە بەر. . بەپێی ڕۆژنامەى (شەعب) ى چینى، لەشارى وهان قوتابخانەى حزبى شیوعى و سەرجەم کۆلێژەکانى شارەکە کراون بە نەخۆشخانەى کاتى. . وتەبێژى حزبى شیوعى ڕایگەیاندووە، پێشبینیدەکرێت ئەو ڕێوشوێنە نوێیانە نزیکەى 5400 قەرەوێلەى دیکە بۆ توشبووانى ڤایرۆسەکە بڕەخسێنن. . بەدرێژایی چەند هەفتەى ڕابردوو، چین هەوڵەکانى چڕکردەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا، کە گرنگترینیان دروستکردنى نەخۆشخانەیەک بوو لە هەرێمى خوبی لەماوەى 10 ڕۆژدا. . حکومەتى چین هەفتەى ڕابردوو ڕایگەیاند، پێویستى بە ماسکى زیاترە بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسەکە کە 31161 کەس لەو وڵاتە توشى بوون، کە 636 کەسیان گیانیان لەدەستداوە. . سەرۆکى چین دەڵێت، بەشێوەى پلەبەندى ئەنجامى باشیان بەدەستهێناوە، متمانەى خۆشى نیشاندا بەوەى ڤایرۆسەکە تێکدەشکێنن، بەبێ ئەوەى کاریگەریى درێژمەوداى لەسەر گەشەى ئابورى وڵاتەکەى هەبێت. . لەلایەکى دیکەوە، ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى هۆشداریدا لەوەى جیهان روبەڕووى کەمى پێداویستى تایبەت بە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە دەبێتەوە. . تيدروس ئادانوم سەرۆکى ڕێکخراوەکە ڕایگەیاند، لەگەڵ دەسەڵاتداران قسە دەکات بۆ ئەوەى چارەسەرى ئەو گرفتە بکەن.