گه‌ڕان

Shadow Shadow

شەش شەڕڤان بەهۆى هێرشى تورکیاوە شەهیدبوون

2020.02.07 - 17:51
App store icon Play store icon Play store icon
شەش شەڕڤان بەهۆى هێرشى تورکیاوە شەهیدبوون

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   بەهۆى هێرشى سوپاى تورکیاوە بۆ سەر ناوچەى تەلتەمر لە پارێزگاى حەسەکە، شەش شەڕڤانان شەهیدبوون. . ئاژانسى هاوار نیوزى ڕۆژئاواى کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ (هەینى) سوپاى تورکیا و گروپە چەکدارە هاوپەیمانەکانى هێرشیان کردووەتە سەر تەلتەمر و شەڕ و پێکدادان لەگەڵ شەڕڤانان ڕوویداوە. . ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆى پێکدادانەکانەوە شەش شەڕڤانى ئەنجومەنى سەربازى تەلتەمر شەهیدبوون. . بەپێی ئاژانسەکە، لەگەڵ هێرشەکەدا سوپاى تورکیا و گروپە چەکدارە هاوپەیمانەکانى، کارەبایان لە سنورى تەلتەمر بڕیوە. . ئەوەش خراوەتەڕوو، تۆڕەکانى کارەباى ناوچەکە کە تورکیا بڕیویەتى، لە نزیک ئەو ناوچەیەوەیە کە هێزەکانى ڕوسیاى لێجێگیرە و تۆڕەکە بە خاڵى پشکنینى سوپاى سوریاشدا تێدەپەڕێت، بەڵام هێزەکانى ڕوسیا و تورکیا وەڵامى هێرشەکەى تورکیایان نەداوەتەوە. . ماوەى چەندین مانگە تورکیا و گروپە چەکدارە هاوپەیمانەکانى دەیانەوێت دەستبەسەر ناحیەى تەلتەمردا بگرن، بەڵام شەڕڤانان بەرەنگار هێرشەکان بوونەتەوە. . تەلتەمر بە "سوریاى بچوک" ناودەبرێت بەو پێیەى چەندین پێکهاتەى جیایاى وەک کورد و عەرەب و ئاشور و سریان و ئەرمەنى تێدا دەژى. بە ناوچەیەکى ستراتیژى دادەنرێت کە 30 کیلۆمەتر لە حەسەکەوە دوورە و 180 گوند لە خۆدەگرێت و دەکەوێتە سەر رێگەى نێودەوڵەتى M4.