کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- تارق حەرب شارەزای یاسایى عێراقى هۆشدارى دەداتە محەمەد تۆفیق عەلاوى سەرۆکوەزیرانى راسپێردراو و داواى لێدەکات پەلە بکات لەپێکهێنانى حکومەتى نوێ. . حەرب لە نامەیەکدا بۆ محەمەد تۆفیق عەلاوى ئاماژەى بەوەداوە، ئەگەر ماوەى 30 بۆ پێکهێنانى وەزارەتەکان کۆتایى هات ئەوا ناتوانرێت ماوەکە درێژ بکرێتەوە و هەروەها ناشتوانرێت دوبارە راسپێردرێتەوە بۆ پێکهێنانى حکومەت. . رونیشیکردووەتەوە، ئەو ماوەیە جیاوازە لە ماوەکانى تر و ماوەى رێکخستنە و ماوەى کەوتن نییە، وەک ماوەى پاڵاوتنى گورەترین کوتلە و ماوەى راسپاردنى سەرۆک کۆمار کە دەتوانرێت بۆ ماوەى 15 رۆژى تر درێژ بکرێنەوە. . تارق حەرب دەڵێت، ئەو 30 رۆژەى دراوە بە سەرۆکوەزیران ماوەى کەوتنە و درێژ ناکرێتەوە، دەستور چارەسەرى بۆ ئەوەش داناوە ئەگەر لەو ماوەیەدا حکومەت پێکنەهات ئەوا پێویستە سەرۆک کۆمار لەبرى ئەو پاڵێوراوەى نەیتوانى لەو ماوەیەدا حکومەت پێکبهێنێت پاڵێوراوێکى نوێ راسپێرێت. . ڕۆژى یەک ئەم مانگە بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى عێراق محەمەد تۆفیق عەلاوى بۆ پێکهێنانى حکومەت ڕاسپارد و بەپێی دەستور 30 رۆژى لەبەردەمدایە بۆ پێکهێنانى حکومەت و لە ئێستادا 23 ڕۆژى لەبەردەمدا ماوە.