گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئەمریکا ماوەى کڕینى غاز و کارەباى ئێرانى لەلایەن عێراقەوە درێژ دەکاتەوە

2020.02.07 - 16:30
ئەمریکا ماوەى کڕینى غاز و کارەباى ئێرانى لەلایەن عێراقەوە  درێژ دەکاتەوە
ناس کورد- رۆژنامەى وۆڵ ستریت جۆرناڵى ئەمریکى ئاشکرایکردووە، ئیدارەى ئەمریکا نیازى ئەوەى هەیە ماوەى رێگەدان بە عێراق بۆ هاوردەکردنى غاز و کارەبا لە ئێرانەوە درێژ بکاتەوە، ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى لە واشنتۆن ناکۆکى هەیە لەو بارەیەوە. . رۆژنامەکە لەراپۆرتێکدا ئاماژەى بەوەداوە، لەناو ئیدارەى ئەمریکا چەند کەسێک هەیە داوا دەکەن چیتر ئەو ماوەیەى بە عێراق دراوە بۆ هاوردەکردنى غاز و وزەى کارەبا درێژ نەکرێتەوە، وەک ئەوەى پێشتر بۆ ماوەى 120 رۆژ درێژ کرایەوەو لەماوەى چەند رۆژى داهاتوودا ئەو ماوەیە کۆتایى دێت. . رونیشکراوەتەوە، ئەو داواکارییانە بەهۆى زیادبونى گرژیەکانى نێوان ئەمریکا و ئێرانەوە دێت کە بەهۆى کوشتنى قاسم سولەیمانى سەرکردەى فەیلەقى قوسى ئێرانیەوە بوو، بەڵام راسپاردنى محەمەد تۆفیق عەلاوى بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق تاى تەرازوەکەى بەلاى ئەو لایەنەدا قورس کرد کە پشتگیرى درێژکردنەوەى ماوەى رێگەپێدانەکە دەکەن. . بەرپرسێکى ئەمریکى تایبەت بە کاروبارى ئێران بە رۆژنامەکەى وتوە، "دەمانەوێت ئەوپەڕى فشار بخەینە سەر ئێران بەڵام نامانەوێت ئەوە لەسەر حسابى سەقامگیرى ئابورى دراوسێکانى بکەین". . هەر لەو بارەیەوە بەرپرسێکى عێراقى بە وۆڵ ستریت جۆرناڵى وتووە، ئەمریکیەکان وتویانە ئەگەر یەک سەربازى ئەمریکى لە عێراق زیانى پێ بگات ئەوا پێداچونەوە بە بڕیارە نوێیەکەدا دەکەن.