گه‌ڕان

Shadow Shadow

لەوانەیە پانگۆلین کۆرۆناى گواستبێتەوە بۆ مرۆڤ.. زانایانی چینی زانیاری دەدەن

2020.02.07 - 15:55
App store icon Play store icon Play store icon
لەوانەیە پانگۆلین کۆرۆناى گواستبێتەوە بۆ مرۆڤ.. زانایانی چینی زانیاری دەدەن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- زانایانى چینى سەرچاوەیەکى تریان بۆ بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا دۆزیەوە کە گیاندارێکى ترەو پێى دەوترێت مێرولەخۆر یاخود Pangolins و ڕێژەى لێکچونى ئەو کۆرۆنایەى لە لەشى ئەم گیاندارەدا بووە %99 لەو کۆرۆنایە دەچێت کە لە لەشى مرۆڤدایە. . زانکۆى کشتوکاڵى باشورى چین کە لێکۆڵینەوەکەى کردووە لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، ئەگەرى هەیە کۆرۆناى نوێ لە گیاندارى پانگۆلینەوە گواسترابێتەوە بۆ مرۆڤ، لە لێکۆڵینەوە نوێکەدا دەرکەوتوە کە ڕیزبەندى بۆماوەیى ئەو ڤایرۆسە %99 لەو ڤایرۆسە دەچێت کە مرۆڤى پێ توشبوە، ئەو دۆزینەوەیەش گرنگیەکى زۆرى هەیە و لەوانەیە یاریدەدەر بێت لە کۆنتڕۆڵکردنى گواستنەوەى ڤایرۆسەکە. . هەر لەو بارەیەوە، لیو یاهونگ، سەرۆکى زانکۆکە ڕونیکردوەتەوە، زیاتر لە هەزار نمونە وەرگیراوە بۆ گەیشتن بەو ئەنجامە، لێکۆڵینەوەکەش هاوکار دەبێت بۆ خۆپاراستن و بەرەنگاربونەوەى ڤایرۆسەکە، هەروەها لێکۆڵینەوەیەکى باشە لە زانستى ئاژەڵانى وشکانیدا. . پانگۆلین یەکێکە لەو گیاندارانەى کە لەبازڕەکانى چیندا بە شێوەیەکى نایاسایى بازرگاى پێوە دەکرێت و ئەوەش لە پێناو گۆشتەکەى و پێستەکەیدا.