گه‌ڕان

Shadow Shadow

پێویستە هێزە ئەمنییەکان بە ئەرکی خۆیان هەستن

سیستانی داوای سزای توند بۆ تێکدەران و بکوژانی خۆپیشاندەران دەکات

2020.02.07 - 13:21
سیستانی داوای سزای  توند بۆ تێکدەران و بکوژانی خۆپیشاندەران  دەکات
ناس کورد- لێڤەگەڕی باڵای شیعەکانی عێراق داوا لە هێزە ئەمنییەکان عێراق دەکات بە ئەرکی خۆیان هەستن بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران و گۆڕەپانی لە دەستی "خراپەکاران". . لە وتاری هەینی ئەمڕۆیدا، ئەحمەد سافی، نوێنەری عەلی سیستانی، لێڤەگەڕی (مەرجەع) باڵای شیعەکان وتی، "لەدوو ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەک گەنج بە ناحەق لە نەجەف شەهید کراون و بەهەموو شێوەیەک دژی ئەو کارەین". . ئەحمەد سافی ئاماژەی بەوەداوە: "هێزە ئەمنییەکان سودیان نابێت ئەگەر ڕێگری لەو ڕووداوە و ئاژاوانە نەگرن، ناکرێت ئەوان بێدەنگ بن لە ڕووداوەکان و پێویستە بەرپرسیارێتی تەواوی پاراستنی ئەمن و ئاسایش بگرنە ئەستۆ." . ئاماژەى بەوەشکردووە، "دەبێت ئەو کەسانە ئاشکرا بکرێن کە خۆپیشاندەرانیان کوشتوە و سزای توندی بدرێن چونکە ئەوان خۆپیشاندەرانیان کردە ئامانج و ناشبێت هیچ گروپ و لایەنێک ڕوبەروی خۆپیشاندەران ببنەوە." . دەربارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق: "دەبێت حکومەتی داهاتوی عێراق شایستەی متمانەی خەڵک بێت و بەدڵی خەڵک بێت و شکۆی وڵاتەکە بگەڕێنێتەوە و کاری پێویست بکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە کەشوهەوایەکی دڵنیاکەرەوەدا دور لە کاریگەری پارە و چەکی نایاسایی یان دەستێوەردانی دەرەکی".