گه‌ڕان

Shadow Shadow

شەپۆلێکی سەرمای سەخت ڕوو لە عێراق دەکات.. بەفر دێتە سەنتەری شارەکانی هەرێم

2020.02.07 - 09:58
App store icon Play store icon Play store icon
شەپۆلێکی سەرمای  سەخت  ڕوو لە عێراق دەکات.. بەفر دێتە سەنتەری شارەکانی هەرێم

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دەستەى کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە عێراق ڕوبەڕوی شەپۆلێکی سەرمای "سەخت" دەبێتە و سەرجەم ناوچەکانیش دەگرێتەوە. . ئەمرۆ هەینی، 7ی شوباتی 2020، دەستەى کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق پێشبینی دەکات "لە سبەینێ شەممە پاڵەپەستۆیەکی نزم لە ناوچەکانی باکوری ئەوروپاوە بگاتە عێراق و بارستەهەوایەکی زۆر سارد و وشکی لەگەڵ دەبێت." . دەشڵێت، "پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لە وڵات بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزێت و لە هەندێ ناوچە دەچێتە ژێر پلەى سفری سەدی." . ئاماژەى بەوەشکردووە، "کەشوهەوا هەوراوی و باراناوی دەبێت و ئەگەری زۆرە لە باکوری عێراق (هەرێمی کوردستان) بەفر ببارێت." . دەستەى کەشناسی پێشبینیش دەکات "شەپۆلەکە بۆ ماوەى چوار ڕۆژ بەردەوام بێت." . هاوکات بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "بارستە هەوایەکى جەمسەريى سارد ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات و سەربارى بارانبارینيش، شەپۆلێکى بەفربارین زۆربەى ناوچەکان دەگرێتەوە." . لە ڕاگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هاتووە، "ئەمڕۆ هەینی بارانبارین دەستپێدەکات و یەکشەممەش کۆتايى دێت، تەواوى ناوچە شاخاويیەکان کە بەرزیان لە 1000م زیاترە بەفربارینى دەبێت." . ئاماژەى بەوەشکردووە، "ڕۆژى شەممە لە زۆربەى کاتەکاندا باران بارین بەردەوام دەبێت و سەنتەرى سلێمانى و دهۆک و هەڵەبجە، لە ڕۆژى شەممەدا بەفربارینى دەبێت، سەنتەرى هەولێر ئەگەرى بەفرى هەیە بە تێکەڵى لەگەڵ باران بارین." . نزمترین پلەکانى گەرماى هەندێ ناوچە شاخاویيە سنووریيەکان لە دواى کۆتايى ئەم شەپۆلە بۆ نزمتر لە -10 پلە لە ژێر سفر دادەبەزێت.