گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئەمریکا توڕەیە لە کوژرانی خۆپیشاندەرانی نەجەف و داوایەکیش لە حکومەت دەکات

2020.02.07 - 08:40
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا  توڕەیە  لە کوژرانی خۆپیشاندەرانی نەجەف و داوایەکیش لە حکومەت دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزیری دەرەوەى ئەمریکا ڕاگەیەنراوێکی "توندی" لەبارەى هێرشکردنەسەر خۆپیشاندەرانی عێراق بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "ئێمە توڕەین لەو توندوتیژییەی لە 5ی شوباتدا لە شاری نەجەف ئەنجام درا کە تێیدا خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز کوژران و برینداربوون." . ئەمڕۆ هەینی، 7ی شوباتی 2020، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەى ئەمریکا لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە، خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز چوونەتە سەر شەقامەکان و داوای چاکسازی لە حکومەت دەکەن، "ئەوان ڕووبەڕووی هەڕەشە و توندوتیژی دڕندانە و تەقەى ڕاستەوخۆ بوونەتەوە، ئەوەش جێگەى قبوڵ نییە ئەو کەسانەی کە ئەو تاوانانە دەکەن لە سزا دەربچن." . دەشڵێت، "پێویستە لێپێچینەوە بکرێت لەو سەرکردە سیاسییانەى کە هانی ئەو جۆرە توندوتیژیە دەدەن و ئەو بەرپرسە حکومیانەشى کە شکستیان هێناوە لە پاراستنی مافی ئازادی ڕادەربڕین و خۆپیشاندانی ئاشتیانە." . ئاماژەى بەوەش کردووە، "تائێستا زیاتر لە 600 خۆپیشاندەر کوژراون و هەزارانیش بریندار بوون." . دەشڵێت، "هانی حکومەتی عێراق دەدەین کە هەنگاوی بەپەلە هەڵبگرێت بۆ لێپێچینەوە لە میلشیا و گروپە چەکدارەکان لە نەجەف و شارەکانی تر کە هێرشەکانیان کردووەتە سەر ئەو عێراقییانەى کە داوای مافی خۆیان دەکەن." . ڕاشیگەیاند، "پێویستە حکومەتی عێراق دەستبەجی چاکسازی بکات و گەندەڵیش چارەسەر بکات بۆئەوەى خەمی خۆپیشاندەران بڕەوێتەوە." . "بۆ خەڵکانی ئازای عێراقی کە بەدوای چاکسازی و حکومەتێکدان دور لە گەندەڵی و دەستێوەردانی ئێران، ئەمریکا دەستی هاوڕێیەتی و پشتیوانی درێژ دەکات، ئێمە جەخت لە پابەندبونی جێگیری خۆمان بۆ خەڵکی عێراق و سەروەری و گەشەسەندی دووپات دەکەینەوە." پۆمپیۆ لە کۆتاییدا دەڵێت. https://twitter.com/SecPompeo/status/1225577680172613632?s=20