گه‌ڕان

Shadow Shadow

نێچیرڤان بارزانی: کوشتن و توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەرانی عێراق تاوانە و ناڕەزایەتی خەڵک بە زەبری هێز کپ ناکرێت

2020.02.06 - 23:13
نێچیرڤان بارزانی: کوشتن و توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەرانی عێراق تاوانە و  ناڕەزایەتی خەڵک بە زەبری هێز کپ ناکرێت
ناس کورد- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لەبارەی دۆخی عێراقەوە  ئیدانەی توندوتیژییەکانی بەرامبەر خۆپیشاندەران دەکات و بە تاوان ناوی دەبات، دەشڵێت، پشتگیری لە داوا ڕەواکانی خەڵکی عێراق دەکەن و ناڕەزایەتییەکان بە هێز کپ ناکرێنەوە.   ، لە پەیامەکەیدا نێچیرڤان بارزانی،سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "خۆپیشاندانی ئاشتییانەی مەدەنی، مافێكی دەستووريی ڕێگەپێدراوە، كوشتنی خۆپیشاندەران و بەكارهێنانی هێز بۆ تۆقاندن و بڵاوەپێكردنیان، تاوانێكی زەق و زەوتكردنی ئازادی و مافە دەستوورییەكانی هاووڵاتیانە و بەردەوامیی بەكارهێنانی توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەران له‌ عێراق ئیدانە دەكەین". ، ئاماژەی بەوەشکردووە: "لە كاتێكدا داوای ڕاگرتنی ئەو توندوتیژی و هەڵسوكەوتە ناڕەوا و نایاساییە دەكەین، پشتگيریی خۆمان بۆ داوا ڕەواكانی خۆپیشاندەران دووپات دەكەینەوە لە دابینكردنی خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانی و ژیانێكی باشتر كە مافی شایستەی گه‌لى عێراقە". ،   سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتەڕوو: "ده‌بێی هه‌مووان له‌وه‌ تێبگه‌ن كه‌ كێشە و ناڕەزایی و داواكارییەكانی خەڵك بە زەبری هێز و سەركوتكاری نە كپ دەكرێن و نە چارەسەر دەبن، ھاوکات بۆ کۆتاییھێنان بەو قەیرانه‌، داوا دەکەین هه‌رچى زووترە پرۆسەی پێکھێنانی کابینەی تازە یەکلا بکرێتەوە".