کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- هەرچەندە دەنگۆیەکی زۆر هەیە کە هیچ وەزیرێکی کابینەی پێشوو لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق دانەنرێتەوە بەڵام پەرلەمانتارێک دەڵێت، پارتی دیموکراتی کوردستان داوایکردووە هەردوو وەزیرەکەی بمێنێتەوە و کادرێکی ئەو حزبەش باس لە گرنگی مانەوەی هەندێک وەزیر دەکات و دەڵێت، وەزیرانى نەوت و دارایى و دەرەوە کەسانى شارەزان و تەنها وەزیر نین. ، پەرلەمانتارێکی ئاگادار لە پەرلەمانی عێراق کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "پارتی دیموکراتی کوردستان داوایکردووە، فوئاد حسێن، وەزیری دارایی و بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە لە پۆستەکانیاندا بمێننەوە و گۆڕانکارییان تێدا نەکرێت و هەمان ئەو دوو وەزارەتەشیان پێبدرێتەوە". ، هەرلەوبارەیەوە، مەهدى عەبدولکەریم، کادرى پارتى دیموکراتى کوردستان بە ئاژانسى هەواڵى عێراقیەى ڕاگەیاندووە، محەمەد تۆفیق عەلاوى، سەرۆکوەزیرانى راسپێردراو بڕیار دەدات کە هەندێک وەزیرى کابینەى حکومەت لە پۆستەکانیان بمێننەوە یاخود نا، وەزیرانى نەوت و دارایى و دەرەوە کەسانى شارەزان و تەنها وەزیر نین. ، ئاماژەی بەوەشکردووە: "سەرجەم کێشەکانى هەرێم لەلایەن لیژنە دانوستانکارەکان لەگەڵ عادل عەبدولمەهدى سەرۆکوەزیرانى دەستلەکارکێشاوە چارەسەرى بۆ دانراوەو لەقۆناغى داهاتوودا ئەو کێشانەى هەرێم چارەسەر دەکرێن".