گه‌ڕان

Shadow Shadow

هاتوچۆی سلێمانی لەسەر کامێرا نوێیەکە ڕونکردنەوە دەدات

2020.02.06 - 21:22
App store icon Play store icon Play store icon
هاتوچۆی سلێمانی لەسەر کامێرا نوێیەکە ڕونکردنەوە دەدات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   کامێرایەکى جێگیر لە تەنیشت پردى کۆبانێى شارى سلێمانى دانراوەو ئەوەش بووەتە جێى پرسیارى هاوڵاتیان و وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانیش لەوبارەیەوە ڕونکردنەوە دەدات. ، سەبارەت بەو کامێرا نوێیە، کاروان محەمەد سدیق، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى پارێزگارى سلێمانى بە ناس کوردى ڕاگەیاند، ئەو کامێرا نوێیە پەیوەندى بە کامێرا گەڕۆکەکانەوە هەیە. ، وتیىشى، لە گرێبەستى ئەو کۆمپانیایەى کامێرا گەڕۆکەکانى هێناوە خاڵێکى تێدایە کە دەبێت کۆمپانیاکە لە پارێزگاکانى هەولێر، سلێمانى و دهۆک کامێرایەکى جێگیر دابنێت "واتە هەر پارێزگایەو یەک کامێرا"، ئێمەش ئەوەى سلێمانیمان لاى پردى کۆبانێ داناوە. ، سەبارەت بەوەى کەى دەکەوێتە کار وتى، هەرکاتێک دانانى تەواو بوو پێش ئەوەى بکەوێتە کار بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى سلێمانى راگەیەنراو  بڵاودەکاتەوە. ، سەبارەت بە کامێرا جێگیرەکانی دیکەی شاری سلێمانی کە لەئێستادا کار ناکەن، وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بە هیچ کاتێک نەکرد دەربارەی خستنەوەکاریان.