کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- کۆمپانیاکانى دانهغاز و كریسنت پترۆڵیۆم لەسەر ئاگرەکەى وێستگەى غازى کۆرمۆر رونکردنەوەیەکیان بڵاوکردوەتەوە تێیدا باس لەوەکراوە، لە ئێستادا غاز بە تەواوى تواناى خۆیەوە بەرهەم دەهێنرێ. ، لە رونکردنەوەکەى ئەو دوو کۆمپانیایەدا هاتووە: "دواى ئەوەى شەوى سێشەممە ئاگر لە وێستگەى غازى کۆرمۆر کەوتەوە، تیمە ڕاهێنراوەکانمان لەسەر بەرپەچدانەوەى خێرا کە لە مەیدانى پرۆژەکە نيشتەجێن، توانیان دەستبەجێ وێستگەکە بنێنەوە بارى ئاسایى و توانرا زوو ئاگرەکە بکوژێنرێتەوە بێ ئەوەى هیچ زیانێکى گیانى لێ بکەوێتەوە و ڕێوشوێنى پێویست گیرایە بەر بۆ داخستنى وێستگەکە". ، ئەوەش هاتووە، دواى ئەوەى لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە بە هۆى کێشەیەکى تەکنیکیەوە ڕووى داوە دواى ماوەیەکى کورت کارەکان دەستیان پێ کردەوەو لە ئێستادا غاز بە تەواوى تواناى خۆیەوە بەرهەمدەهێنرێت . ، هەر بەپێى رونکردنەوەکە: "وێستگەى غازى کۆرمۆر بۆ ماوەى 11 ساڵ بەردەوام غازى بۆ هەرێمى کوردستان دابین کردوە لەگەڵ تۆمارێکى ئاست بەرز لە ڕووى سەلامەتیەوە، خۆشگوزەرانى و سەلامەتى کارمەندەکانمان و کۆمەڵگاکانى چواردەورمان لە هەموو شتێک بەلامانەوە گرنگترن و هەموو ڕێوشوێنێکى پێویست دەگرینە بەر بۆ دڵنیابوون لە بەڕێوەچونى کارەکان بە سەلامەتى و بە شێوەیەکى پشت پێ بەستراو و بە بەرزترین ئاستەکانى بەردەوامى".