گه‌ڕان

Shadow Shadow

منداڵێکى 16 ساڵان وەزیرێکى ناچار کرد دەستلەکار بکێشێتەوە

2020.02.06 - 20:06
App store icon Play store icon Play store icon
منداڵێکى 16 ساڵان وەزیرێکى ناچار کرد دەستلەکار بکێشێتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەهۆى ئەوەى داواى پەیوەندى سێکسى لەمێردمنداڵێکى 16 ساڵان کردوە و وازى لێنەهێناوەو بەردەوام نامەى بۆ ناردوە، وەزیرێکى سکۆتلەندا دەستى لەکارکێشایەوە.   ، هەردوو پێگەى گاردیان و زە سەنى بەریتانى بڵاویانکردوەتەوە، دێریک ماکاى، وەزیرى ئابورى سکۆتلەندا کە تەمەنى 42 ساڵە، چەندین جار لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانى فەیسبوک و ئینستاگرام نامەى بۆ مێردمنداڵێکى 16 ساڵان ناردوەو چەندین جار داوەتى کردووە بۆ بۆنەى جیاواز و سەرسامى خۆى بۆ منداڵەکە دەربڕیوە. ،   رونیشکراوەتەوە، ژمارەى نامەکانى ئەو وەزیرە بۆ منداڵەکە گەیشتوەتە 260 نامە و تەنانەت بابەتى سێکسیشیان تێدا بووە، ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى کە زانیویەتى منداڵەکە تەمەنى 16 ساڵە، بەڵام دواى تێپەڕبونى ماوەیەک نیگەرانى منداڵەکە زیادى کردوەو دایکى ئاگادار کردوەتەوە، ئەویش لاى خۆیەوە بە رۆژنامەى (زە سەن)ى وتووە کە زۆر توڕەیە لەو وەزیرە و پێویستە دەستلەکار بکێشێتەوە. ، سەن ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو وەزیرە دەستلەکارکێشانەوەى خۆى پێشکەش کردووە و دانی ناوە بە هەڵەکەیدا و بە گەمژانە وەسفى کردوە و داواى لێبوردنى لە منداڵەکەو خێزانەکەى کردوە، دەستلەکارکێشانەوەکەشى دەستبەجێ پەسەند کراوە. ، دیریک ماکاى کە خاوەنى دوو منداڵە لەساڵى 2016 لە ژنەکەى جیابویەوەو رایگەیاند کە بووە بە هاوڕەگەزباز.