گه‌ڕان

Shadow Shadow

ووهان؛ بەکارهێنانى چارەسەری نوێی کۆرۆنا دەستیپێکرد

2020.02.06 - 18:00
App store icon Play store icon Play store icon
ووهان؛ بەکارهێنانى چارەسەری نوێی کۆرۆنا دەستیپێکرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   ئەو چارەسەرە نوێیەى بۆ ڤایرۆسى کۆرۆنا دروستکرا ئەمڕۆ تاقیکردنەوە و بەکارهێنانى لەسەر 750 توشبوو لەشارى ووهان دەستیپێکرد. ، کەناڵى CGTNى چینى ئاشکرایکردووە، لەتاقیکردنەوەکاندا چارەسەرە نوێیەکە بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا و سارس سەرکەوتنى بەدەستهێناوە، بەڵام شارەزایان پێیان وایە جارێ دەبێت چاوەڕێى ئەوە بکەن کە ئایا بۆ توشبوسەکان سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت یاخود نا. ، هەر سەبارەت بە چارەسەرى ڤایرۆسى کۆرۆنا شارەزایان باس لەوەدەکەن، بیر لەوە کراوەتەوە چارەسەرى دژە مەلاریاش بەکاربهێنرێت، لەوڵاتى تایلەندیش دکتۆرەکان لەڕێگەى دژە ڤایرۆسى ئەنفلۆنزا و دەرمانى بەرەنگاربسونەوەى نەخۆشى ئایدز چارەسەرەى توشبوانى کۆرۆنا دەکەن و چەندین توشبوو چاکبونەتەوە. ، بەپێى دوایین ئامار، تائێستا زیاتر لە 28 هەزار کەس بە ڤایرۆسەکە توشبووە و 563 کەس گیانیان لەدەستداوە کە زۆرینەیان لەشارى ووهانى چینن.