گه‌ڕان

Shadow Shadow

مەسعود بارزانى: سەرکۆنەی کوشتن و بەکارهێنانی توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەرانی عێراق دەکەین

2020.02.06 - 17:41
App store icon Play store icon Play store icon
مەسعود بارزانى: سەرکۆنەی کوشتن و بەکارهێنانی توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەرانی عێراق دەکەین

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- مەسعود بارزانى، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان نیگەرانى خۆى لە توندوتیژیەکانى شارەکانى بەغدا و نەجەف ڕاگەیاند و داواش دەکات حكومەت و لایەنە  پەیوەندیدارەكان ئەركی خۆیان جێبەجێ بكەن. ، لە راگەیەنراوەکەى مەسعود بارزانیدا هاتووە، زۆر نیگەرانن لە پەرەسەندنی توندوتیژی و ڕووداوە خوێناوییەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی بەغدا و نەجەف و زۆر بە توندی ئیدانەی خوێنڕشتن و كوشتن و بەكارهێنانی توندوتیژی لەدژی خۆپێشاندەران دەكەن. ، بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە، داوا دەكەن حكومەتی عێراقی و دامودەزگا فەرمی و پەیوەندیدارەكان ئەركی خۆیان لە ڕێگەگرتن لە خوێنڕشتن و پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و خۆپێشاندەران جێبەجێبكەن و پێویستە لایەنە سیاسییەكانیش بۆ گەیشتن بە چارەسەر بە زمانی عەقل و مەنتیق مامەڵە لەگەڵ ئەو قەیرانە قوڵە بكەن كە بەرۆكی عێراقی گرتووە. ، مەسعود بارزانى پشتیوانى خۆشى بۆ داوا ڕەواكانی خۆپێشاندەران و هاوڵاتیان دووپات کردووەتەوە و پرسە و سەرەخۆشیشی لە كەسوكاری قوربانیان و شەهیدانی ڕوداوەكانی ئەم دواییەی عێراق کردووە.