گه‌ڕان

Shadow Shadow

بۆ یەکەم جار کۆمپانیای سوورگازی گوێزەرەوەی غازی شل لەسەر کێشەی غاز هاتەدەنگ

2020.02.06 - 16:45
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ یەکەم جار کۆمپانیای سوورگازی گوێزەرەوەی غازی شل لەسەر کێشەی غاز هاتەدەنگ

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لەسەر کێشەی کەمی غازی شل، کۆمپانای سوورگازی گوێزەرەوی غاز هاتەدەنگ و ئاماژەی بەوەکرد، لە 72 کاتژمێری داهاتوودا کێشەی غاز چارەسەردەبێت و دڵنیاییشیدا لە گران نەکردنی نرخی غاز لە داهاتوودا. ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، نوێنەری کۆمپانیای سورگاز کە ئێستا گواستنەوەی غازی شلی لە کێلگەی گازی کۆرمۆرەوە گرتووەتە ئەستۆ ڕایگەیاند: "ئەو کێشەی سەریهەڵداوە چاوچنۆکی کۆمپانیای گوێزەرەوەی  پێشووە کە ئەوەی پێ قبوڵ نەکرا تەندەرەکە بۆ ئێمە دەرچووە و ئەو کێشەیەی لێکەوتەوە کە ئێستا دروستبووە". ، ئاماژەی بەوەشکرد: "ڕۆژانە چەندین هەڕەشەمان لێدەکرێت و تەقەش لە تانکەرەکانمان دەکرێت کە واز لە کارەکە بهێنین، بەڵام دیارنین کێن ئەو کەسانە و دڵنیاین کە کۆمەڵێک کەسی دەسەڵاتدارن". ، نوێنەری کۆمپانیای سوورگاز باسی لەوەشکرد: "بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر هیچ کێشەیەکی نییە و هاوشێوەی پێشوو گاز بەرهەمدەهێنرێت و ئێمەش توانای گواستنەوەی هەزار تۆن زیاتر گازمان هەیە ئەگەر زیاتر بەرهەمبهێندرێت و ئەگەر بەوشێوەی ئێستا کارمەندەکانمان لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی نەوت و گازەوە بپارێزرێن، ئەوا بەدڵنیاییەوە لە 72 کاتژمێری داهاتوودا کێشەی غاز لە هیچ شوێنێکی هەرێم نامێنێت". ، دەربارەی ئەوەی خەڵکی ناوچەکە لە هەلی کاری کۆمپانیاکە سودمەند نەبوون، نوێنەری کۆمپانیای سوورگاز ئەوەی خستەڕوو: "تەنانەت یەک کارمەندمان دەرنەکردووە و هەمان کارمەندەکانی پێشترن کە خەڵکی ناوچەکەن، بەپێچەوانەوە ئیمتیازاتی باشترمان پێداون و هەر ئەمڕۆش 50 تانکەرمان کڕیوە و خەڵکی ناوچەکە دەکەین بە شۆفێر نەوەک کەسیتر". ، هاوکات دەربارەی گرانکردنی نرخی غاز لە داهاتوودا، ئاماژەی بەوەکرد، بەهیچ شێوەیەک نرخی غاز بەشێوەی یاسایی گران نابێت و نرخەکەی بەهەمانشێوەی ئێستا دەبێت کە حەوت هەزار و 500 دینارە. ، ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی نزیکەی 10 ڕۆژە کێشەی نەبوونی غازی شل لە هەرێمی کوردستان سەریهەڵداوە و لە هەندێک ناوچە نرخی بتڵێک غاز گەیشتووەتە 20 هەزار دینار.