گه‌ڕان

Shadow Shadow

لە خۆپیشاندانەکانی نەجەف یاریزانێکی هەڵبژاردەی عێراق کوژرا

2020.02.06 - 16:19
App store icon Play store icon Play store icon
لە خۆپیشاندانەکانی نەجەف یاریزانێکی هەڵبژاردەی عێراق کوژرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان لە هێرشە چەکدارییەکەی شەوی ڕابردوو بۆسەر خۆپیشاندەرانی نەجەف یاریزانێکی هەڵبژاردەی عێراق کوژراوە. ، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 6ی شوباتی 2020، ماڵپەری سۆمەریە نیوز بڵاویکردەوە: " لە هێرشە چەکدارییەکەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر گۆڕەپانی سەدرەین یاریزانێکی هەڵبژاردنی نیشتیمانی عێراق کوژراوە". ، یاریزانە کوژراوەکە، ناوی خەلیل ئیبراهیم خەلیلە و یاریزانی تیمی کاراتی هەڵبژاردەی نیشتیمانی عێراق بووە. ، خەلیل کاتێک کوژراوە کە لەگەڵ هاوڕێکانیدا لەشاری نەجەف وەکو ڕۆژانی ڕابردوو بەشداری خۆپیشاندانەکانی کردووە. ، ئەوەش دوای ئەوە هات کە ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، لەلایەن هێزێکی چەکدارەوە هێرشکرایە سەر  خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی سەدرەین لە نەجەف و بەهۆیەوە هەشت خۆپیشاندەر کوژران و 158 کەسیش بریندار بوون، دواتر خۆپیشاندەران و میدیاکان هێرشبەرەکانیان بە لایەنگری سەدر ناساند و هێرشبەرەکانیش لەکاتی هێرشەکەدا وێنەی موقتەدا سەدریان بەرز کردبوەوە.