کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- رێكخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ڕوداوەکەى دوێنێ شەوى شاری نەجەف هاتە دەنگ و ئیدانەشى كرد، عەبدولمەهدیش لیژنەیەکى لێکۆڵینەوەى لەسەر ڕوداوەکە پێکهێنا. . لەهەژمارى تویتەرهکەیدا ، جینین هینس بلاسخارت، نوێنەرى تایبەتى نەتەوە یەکگرتووەکان (یۆنامى) لەعێراق لەسەر ئەو کوشتارەى کە لەلایەن کڵاو شینەکانى سەر بە موقتەداوە لەمەیدانى سەدرهینى نەجەف ئەنجامدراوە ڕایگەیاند :"بەتوندى ئیدانەى کردەوەى توندوتیژى و کوشتنى خۆپیشاندەران دەکەین کە دوێنێ شەو لەنەجەف ڕویدا". . بلاسخارت، ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، پێویستە پێش ئەوەى دەرفەتەکان لەدەستبچن پاراستنى گیانى خۆپیشاندەران بەهەند وەربگیردرێت. . هاوکات عادل عەبدولمەهدى، سەرۆکوەزیرانى کاربەڕێکەرى عێراق بڕیاریدا بە پێکهێنانی لیژنەیەکى بەپەلە بۆ لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە. . دوێنێ شەو لەمەیدانى خۆپیشاندانى سەدرهین لەشارى نەجەف بەتەقەى چەکدارە کڵاو شینەکانى سەر بەموقتەدا سەدڕ 11 خۆپیشاندەر کوژران و زیاتر لە 30 کەسى تریش بریندار بوون. . ڕوداوەکە کاردانەوەى نێودەوڵەتى بەدواى خۆیدا هێنا و پێش نەتەوە یەکگرتووەکانیش چەندین ڕێکخراوى نێودەوڵەتى لەسەر ئەو ڕوداوە هاتنە دەنگ و ئیدانەیان کرد. .