کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و سهرۆككۆماری عێراق كۆبوونهوه و تاوتوێی دواپێشهاتهكانی عێراق و پێكهێنانی حكومهتیان كرد. . ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 6ی شوباتی 2020)، لە سەڵاحەدین مەسعود بارزانی، سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق كرد. . نوسینگەی سەرۆکكۆمار ڕایگەیاند :"لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەكانی عێراق و پڕۆسەی پێكهێنانی حكومەت و راسپاردنی سەرۆكوەزیرانی تازەی عێراق تاوتوێ كرا". . نوسینگەی بەرهەم ساڵح، رونیكردهوه :"لەکۆبونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی رێگەچارەكان بۆ دەرچوونی عێراق لە قەیرانەكان و گەڕانەوەی سەقامگیری و جێبەجێكردنی داواكاریی خۆپێشاندەران ئاڵوگۆڕ كرا". . ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دیدار و گفتوگۆ ئەنجام بدات. .