گه‌ڕان

Shadow Shadow

ڕێکخراوێکی جیهانی: دیاردەی خەتەنه‌کردنی مێینە لە هەرێمی کوردستان نه‌ماوه‌ و کۆتایی هاتوە

2020.02.06 - 13:56
ڕێکخراوێکی جیهانی: دیاردەی خەتەنه‌کردنی مێینە لە هەرێمی کوردستان نه‌ماوه‌ و کۆتایی هاتوە
ناس کورد– ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی تایبەت بەڕوبەڕوبونەوەی خەتەنه‌کردنی مێینە کەبارەگای سەرەکی لە بەرلینە، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی دیاردەی خەتەنکردنی مێینە، ئاشکرای كرد "ئەو دیاردەیە لەهەرێمی کوردستان نەماوە". . ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی لەڕاپۆرتەکەیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، لەساڵی 2010ەوە لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی چڕ کاردەکەن بۆ دژایەتیکردنی دیاردەی خەتەنکردنی مێینە و لەو کاتەدا ڕێژەی فرەژنی زۆر زیاد بو بەجۆرێک زۆرینەی ئافرەتانی کورد قوربانی ئەو دیاردەیە بون. . ڕێكخراوی وادی رونیكرده‌وه، بەگوێره‌ی ئامارەکانیان لەساڵی 2019 دا هیچ سکاڵایەک تۆمار نەکراوە لەلایەن هیچ کچ و ژن و کەسێکەوە دەربارەی خەتەنەکردنی مێینە و دیاردەکە بەتەواوەتی کاڵ بوەتەوە و لەناوچوە و ئێستا هیچ ئافرەتێک لەژێر ناوی کلتوردا خەتەنە ناکرێت. . وادی راپۆرته‌كه‌ی لەمیانەی كۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی پێشکەشکرد كه‌ لە شاری هەولێر ئه‌نجامیدا و سوپاسی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و سەرجەم چین و توێژینەکان دەکەین کە هاوکار بون بۆ کۆتایی هێنان بەو دیاردە قێزەونە. . ئەمەش لەکاتێکدایە لەساڵانی ڕابردودا بەناوی کلتورەوە سەدان کچ خەتەنە دەکران و ئەوەش جگە ئەو کچانەی توشی ئازارێکی دەرونی و جەستەیی زۆر دەکرد. . له‌ساڵی 2011دا پەرلەمانی کوردستان یاسایەکی تایبەتی دەرکرد بۆ قەدەغەکردنی ئەو دیاردەیە. .