گه‌ڕان

Shadow Shadow

تره‌مپ له‌ كۆنگرێسی ئه‌مریكا بێتاوان ده‌رچوو

2020.02.06 - 12:18
App store icon Play store icon Play store icon
تره‌مپ له‌ كۆنگرێسی ئه‌مریكا بێتاوان ده‌رچوو

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد– بەرەبەیانی ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 6ی شوباتی 2020)، بەزۆرینەی دەنگی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بەفەرمی بڕیاری لابردنی سەرجەم تۆمەتەکانی سەر دۆناڵد تڕەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا دەرکرا و سەرجەم سکاڵاکانیان بە لاواز و بێ بەڵگە ناوزەند کرد و بێتاوان دەرچو. . ماوەی نزیکەی 20 ڕۆژە لەسەر داوای دیموکراتەکان سەرۆکایه‌تی داواکاری گشتی ئەمریکا سەرپەرشتی ژماره‌یەک کۆبونەوەی لێپرسینەوە دەکات لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بۆ لێکۆڵینەوە لەژمارەیەک تۆمەت لەسەر دۆناڵد تڕەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا. . هەرچەندە ماوەی زیاتر لە 8 جار پڕۆسەی دادگایکردنی تڕەمپ بەڕێوەچو بەڵام لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا 52 کەس لەئەندامانی کۆمارییەکان لەئەنجومەنی پیران دەنگیان بە بەڵێ دا بۆ بەرژەوەندی دۆناڵد تڕەمپ، هەروەها 48 ئەندامی دیکەی ئەنجومەکەش دەنگیان بە نەخێردا، بەڵام تڕەمپ بەدەنگی کۆمارییەکان توانی سەربکەوێت و شکست بە سکاڵای دیموکراتەکان بهێنێت. . دوای بڕیاری بێتاوانیه‌كه‌ی، تڕەمپ لە توتێکدا ڕایگەیاند :"ئێمە وڵاتەکەمان سەرخست و لەم قەیران و کێشەیەش ڕزگارمان کرد". . هاوكات سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڤیدۆیەکی لە تویتەرەکەی پۆست کرد و له‌باره‌یه‌وه‌ نوسی :"تڕەمپ سەرۆکە بۆ هەمیشە و بۆ هەمیشەش دەمێنێتەوە". . ئەمەش لەکاتێکدایە کە بڕیاره‌ 4ی مانگی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەبچێت دۆناڵد ترەمپیش بۆ دووەمین جار خۆی بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا به‌ربژێر ده‌كاته‌وه‌، دیموکراتەکانیش هەموو کارێک دەکەن بۆ ئەوەی ناوبراو بەرامبەر کاندیدەکانیان شکست بهێنێت. .