گه‌ڕان

Shadow Shadow

پۆلیسی به‌ڵگه‌ی تاوان: گومان ده‌كه‌ین دۆسیه‌ی كوژرانی ئامانج بابانی و هاوسه‌ر و منداڵه‌كه‌ی خۆكوژی بوبێت

2020.02.06 - 11:15
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسی به‌ڵگه‌ی تاوان: گومان ده‌كه‌ین دۆسیه‌ی كوژرانی ئامانج بابانی و هاوسه‌ر و منداڵه‌كه‌ی خۆكوژی بوبێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی به‌ڵگه‌ی تاوان له‌ میانه‌ی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "گومان دەکەین دۆسیەی کوژرانی ئامانج بابانی و هاوسەر و منداڵەکەیان خۆکوژیی بووبێت". . جه‌بار ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ڵگه‌ی تاوانی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد "لەبەرئەوەی چوار قەوان دۆزراوەتەوە و چەکەکەی دیار نییە، داوادەکەین تانە لە بڕیاری دادگا بدرێت کە بۆچی دۆسییەکە داخراوە". . رونیشیكرده‌وه‌ "لێکۆڵینەوەکە نەگەیشتووە بە کۆتایی و ھەربۆیە داوادەکەین لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی چاو بە بەڵگەکاندا بخشێنیتەوە تا دەگەنە راستیەکە".   . هەروه‌ها ئاشكرایكرد "كه‌یسه‌كه‌ كه‌موكوڕی‌ تیابووه ‌و په‌له‌ كراوه‌ له‌ ده‌رئه‌نجامه‌كاندا، له‌سه‌ره‌تادا 7 قه‌وان راگه‌یه‌نرا، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن ئاسایشی‌ سلێمانییه‌وه‌ 4 قه‌وانی‌ تر هێنران و بوو‌ به‌ 11 قه‌وان". . وتیشی:  له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه‌ 7 قه‌وان له‌ ده‌مانچه‌كه‌ی‌ ئامانج بابانییه‌وه‌ ده‌رچووه‌، به‌ڵام 4 قه‌وانه‌كه‌ی‌ تر له‌ ده‌مانچه‌یه‌كی‌ تره‌وه‌ ده‌رچووه‌ كه‌ دیار نییه‌و ده‌ستی‌ به‌سه‌ردا نه‌گیراوه‌. . وته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ڵگه‌ی تاوانی هه‌رێم له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ رۆژی 18ی كانونی یه‌كه‌می 2019 دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی دۆسیه‌ی ئامانج بابانی و هاوسه‌ر و منداڵه‌كه‌یانی به‌ خۆكوژی ناوبرد و به‌و هۆیه‌وه‌ دۆسیه‌كه‌ی داخست. .