کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- مایكل دۆگڵاس، ئه‌كته‌ری دیاری سینه‌ما رایگه‌یاند،كیرك دۆگڵاس-ی باوكی له ته‌مه‌نی 103 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. . مایكل دۆگڵاس له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بۆ گۆڤاری بیبول رونیكرده‌وه "به‌وپه‌ڕی خه‌م و ئازاره‌وه كۆچی دوایی كیرك دۆگڵاس-ی باوكم راده‌گه‌یه‌نین". . وتیشی "باوكم ئه‌فسانه‌یه‌ك بوو له سینه‌مای جیهاندا و هونه‌رمه‌ندێكی سه‌رده‌می سینه‌مای ئاڵتونی بوو، خاوه‌ن پره‌نسیپی تایبه‌ت به‌خۆی بوو". . كیرك دۆگڵاس، ئه‌كته‌رێكی ئه‌مریكی به ره‌چه‌ڵه‌ك روسییه، له‌ساڵی 1916 له‌دایك بووه، یه‌كه‌مین فیلمی به‌ناوی (خۆشه‌ویستی نامۆی مارتا ئایفرز) بوو له ساڵی 1946. . له په‌نجاكان و شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا فیلمه‌كانی له‌پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندییه‌كانی بۆكس ئۆفیسی سینه‌مای ئه‌مریكیدا بوو و به رۆڵبینینی له فیلمه ترسناكه‌كان و ئهكشنهكاندا ناوبانگی ده‌ركردبوو. . له كاروانی هونه‌ری خۆیدا كه نزیكه‌ی شه‌ش ده‌یه بوو، له زیاتر له 90 فیلم‌دا به‌شداری كرد و ساڵی 1960 هاوكار بوو له كۆتایهێنان به بلاك لیستی هۆلیۆد. . ئه‌و به یه‌كێك له ئه‌ستێره‌كانی سه‌رده‌می ئاڵتونی هۆلیۆد داده‌نرێت به‌تایبه‌ت كه پاڵه‌وانێتی فیلمی (سپارتاكۆس)ی له ساڵی 1960 به‌رجه‌سته كرد، كه یه‌كێكه له شاكاره‌كانی كلاسیكییهتی سینه‌مای جیهانی. . له‌كاروانی هونه‌ری خۆیدا سێ جار بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئۆسكار به‌ربژێر كراوه و خاوه‌نی خه‌ڵاتی ئۆسكاره كه له‌به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌می به‌رهه‌مه‌كانی. خاوه‌نی مه‌دالیای ئازادی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكایه و 10 رۆمان و یاداشتنامهشی نووسیوه. .