کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بهشێك له بریندارانی ئهو فرۆكه توركییهی له شاری ئیستانبوڵ لهكاتی نیشتنەوەیدا له ڕێڕهوی خۆی لایدا و تێكشكا هاووڵاتی عێراقی بوون و له ئێستادا رهوانهی نهخۆشخانه كراون و لهژێر چارهسهركردندان. . ئێوارەی دوێنێ (چوارشەممە، 5ی شوباتی 2020)، فڕۆكهیهكی هێڵی ئاسمانی پێگاسوسی تورکی کە 177 سەرنشینی تێدا بو له ئیزیمیرەوە بەرەو ئیستەنبوڵ بەڕێکەوتبو، لەکاتی نیشتنەوەیدا لە فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتیی سهبیحه گۆكچهن توشی لهڕێڕهو دهرچون و تێکشکان بو و بەهۆی ڕوداوەکەوە فڕۆکەکە بو بە دوو کەرتەوە و تێکشکا، هەروەها یەکێک لە سەرنشینەکان گیانی لەدەستدا و 139 سەرنشینی دیکەش بریندار بون. . حەسەن جەنابی، باڵیۆزی عێراق لە تورکیا ڕایگەیاند :"بەشێک لەو سەرنشینانەی ئەو فڕۆکە تورکییە عێراقی بون و بەمەبەستی کاری تایبەت هاتونەتە تورکیا و بەداخەوە لەو ڕوداوە ئەوانیش برینداربون". . جەنابی ئاماژەی بەوەکرد :"ئەو عێراقیانەی لەو فڕۆکەیەدا برینداربون ژمارەیان چوار کەسە و ئەندامی یەک خێزان بون و لە ئێستادا تەندروستیان باشە و ئەگەر هەیە هەر ئەمڕۆ (پێنجشهممه)نەخۆشخانە جێبهێڵین و کار دەکەین کە لەچەند رۆژی داهاتو بیاننێرینەوە بۆ عێراق". .