کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، پێشوازی لە ئاوارەکانی ئیدڵب دەکەین، هیچ دیوار و كێڵگەیەكی پڕ لە مینیش لەنێوانماندا نییە. . ئەمڕۆ (چوارشەممە، 5ى شوباتی 2020 ) مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە تویتێکدا، ڕایگەیاند :"تا ئێستا بە هەزاران ئاوارەی پارێزگای ئیدڵب هاتونەتە ئەو ناوچانەی کە لەژێر کۆنتڕۆڵی ئێمەدایە". . كۆبانێ، پەیامەکەی هاوپێچکردووە لەگەڵ گرتە ڤیدیۆیەکدا کە تیایدا ساتی گەیشتنی ئاوارەكانی ئێدڵب بە ناوچەکانی ژێر دەستی شەرڤانان نیشاندەدات، نوسیویەتی :"پێشبینی دەکەین ژمارەیەكی زیاتر لە دانیشتوانی پارێزگای ئیدڵب ڕووبكەنە ئەو ناوچانەی كە لەژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سوریای دیموكراتدایە". . لە بەشێکی دیکەی تویتەکەیدا، کۆبانێ نووسیویەتى :"هەموو ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئێمە لە پێشوازی ئاوارەكانی شاری ئیدڵبدایە، هەموومان هاووڵاتی سوریاین، هیچ کەسێکیش منەت بەسەر كەسدا ناکات، دیوار و كێڵگەی مینیش لەنێوانماندا نییە، سنورەکانیش لە نێوانماندا کراوەن، پاسەوانی سنورەكانیش ئەو كەسانە ناکەن بەئامانج کە مەبەستیانه بگەنە لای ئێمە". https://twitter.com/i/status/1225117228451930121 .