گه‌ڕان

Shadow Shadow

شاسوار عه‌بدولواحید هۆشداری ده‌داته‌ حكومه‌تی هه‌رێم .. بانگه‌واز بۆ خۆپیشاندان ده‌كه‌ین

2020.02.05 - 20:39
شاسوار عه‌بدولواحید هۆشداری ده‌داته‌ حكومه‌تی هه‌رێم .. بانگه‌واز بۆ خۆپیشاندان ده‌كه‌ین
ناس كورد- سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، هۆشداری به‌ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات "كێشه‌ی غاز چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ن به‌زوترین كات بانگه‌واز بۆ خۆپیشاندان ده‌كه‌ن". . شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند "تەحەدای سەرۆکی حکومەت و بەرپرسانی ئیداریی هەرێم دەکەم، ئەگەر ڕاست دەکەن و بابەتی غاز پارەخواردنێکی تر نییە بۆ کۆمپانیاکانیان، ئەوە ئێمە سبەی پێنجشەممە کۆمپانیایەکیان بۆ دەهێنین و هەر لە سبەینێوە غاز بۆ هەولێر و تەواوی شارەکانی هەرێم بە 7000 دینار دابین دەکەین، بە مەرجێک ڕێگرییان لێنەکەن". . ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات هه‌رێمی كوردستان گازی هه‌یه‌ و خاكی كوردستان ده‌وڵه‌مه‌نده‌ و كێشه‌كه‌ له‌وه‌دا نییه‌ و به‌وته‌ی ئه‌و "مەسەلەکە دزیی و بەرژەوەندیی تەسکە". . هۆشداری ئه‌وه‌ش ده‌دات"ئەگەر ئەم مەهزەلە و دزیی و قەیران دروستکردنانە بۆ خەڵک ڕانەگرن، ئەوە ناچار دەبن بانگەواز بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان و دەڕبڕینی ناڕەزایی بکەن". . رونیشیده‌كاته‌وه‌ "خەڵک چیتر تەحەمولی ئەم بێباکییەتان ناکات، چیتر هاونیشتیمانییان ناتوانن بەم شێوەیە لەم وڵاتەدا بژین بەم هەموو داهاتەوە، بەڵام هێندەی داهاتەکەی قەیرانمان هەیە". .