کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، وێستگەی غازی کۆرمۆر ئاگری گرتووە و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی 800 مێگاوات کارەبا کەمیکردووە. . لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە: " کاتژمێر 8:30 خولەکی ئەمشەو بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێک لە وێستگەی غازی کۆرمۆر بووە هۆی کوژانەوەی بەشێکی وێستگەکە و کەمبوونەوەی نزیکەی 170 مقمق هەناردەی غاز و بەوەش نزیکە 800 مێگاوات کارەبا کەمیکردووە". . بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئومێد محەمەد، بەرپرسی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە: "تیمەکانی کۆنترۆڵی کارەبای وەزارەتی کارەبا و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرهەمهێنان و بەهەمئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بارودۆخەکەیان کۆنترۆڵ کردووە و نەیانهێشتووە کوژاندنەوەی گشتیی کارەبا روبدات". . باسی لەوەشکردووە، ئاگرەکە کۆنتۆڵکراوە و دۆخەکە بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت و چاوەڕوانی بەرزبوونەوەی بەستانی غازنن تا ئاستی بەرهەمێنانی کارەبا ئاسایی بێتەوە.