گه‌ڕان

Shadow Shadow

بەهۆی یەهودی و ئیسرائیلەوە.. هێرش کرایە سەر کوڕێکی دۆناڵد ترەمپ (ڤیدیۆ)

2020.02.04 - 22:22
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆی یەهودی و ئیسرائیلەوە.. هێرش کرایە سەر کوڕێکی دۆناڵد ترەمپ (ڤیدیۆ)

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا لە شاری ئایوا، دۆناڵد ترەمپ جونیۆر، کوڕی سەرۆکى ئەمریکا ڕوبەڕوی هێرش و قسەى کەسێک بووەوە و پاسەوانەکانی خێرا کەسەکەیان گرت و بردیانە دەرەوە. . ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە، 4ی شوباتی 2020، کەسێک لە کۆنفرانسەکەى کوڕی دۆناڵد ترەمپدا هەستا و هاواری کرد، "لەدوای هەڵبژاردنی باوکت وەک سەرۆک، هەموو ساڵێک تەقەى زیاتر و زیاتر لە یەهودییەکان دەکرێت." . ئەو کەسە ویسی بچێتە سەر سەکۆی قسەکردنەکە بەڵام پاسەوانەکانی جونیۆر نەیانهێشت و لە هۆڵەکە بردیانە دەرەوە. . دواتر کەسەکە بەردەوام بوو لە هاوارکردن و وتی، "ئێوە یەهودییەکان دەکوژن، هەمووتان! هەمووتان لێرە یەهودییەکان دەکوژن." . دواتر کوڕەکەى ترەمپ وتی، "سەرباری بوونی زۆرێک لە ڕەخنەگران، بەڵام باوکم بە ئاڕاستەیەکی دروستدا دەڕوات و هەمیشە لە خزمەتی وڵاتەکەیدا بووە و بەبێ ماندووبوون کار دەکات لە بەرژەوەندی وڵاتەکەى." . وتیشی، "بڕوا ناکەم هیچ کەسێک لە ئەمریکا ئەوەندەی باوکم وزە و توانای خۆی بۆ یەهودییە ئەمریکی و ئیسرائیل خەرج بکات." https://www.youtube.com/watch?v=tRl7btfASRA&feature=emb_title