گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئەو عێراقییانەى لە شاری ووهان ڕزگارکران لە ئێران پشکنینی ڤایرۆسەکەیان بۆ دەکرێت

2020.02.04 - 21:40
ئەو عێراقییانەى لە شاری ووهان ڕزگارکران لە ئێران پشکنینی ڤایرۆسەکەیان بۆ دەکرێت
ناس کورد- وەزارەتى دەرەوەى عێراق بڵاویکردەوە، دەرکردن و گەڕانەوەى خوێندکارانى عێراقى و کەسوکاریان لە شارى ووهانى چین دەستى پێکردوە و ئەندامێکی لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت، ژمارەیان 58 کەسە و سەرەتا دەچنە تارانی پایتەختی ئێران و لەوێ پشکنینیان بۆ دەکرێت. . لەو بارەیەوە ئەحمەد سەحاف، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پرۆسەى گەڕانەوە و دەرکردنى خوێندکارانى چین و خێزانەکانیان لە شارى ووهانى چینى "کە سەرچاوەى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنایە" دەستی پێکردوە بەبێ ئەوەى هیچ زانیاریەکى دیکە ئاشکرا بکات. . زیاتر بخوێنەوە: خوێندکارێکى عێراقى لە ووهانەوە نوێترین زانیارییەکان بۆ ناس کورد ئاشکرا دەکات [ڤیدیۆ] . لەلایەکى دیکەوە جەواد موسەوى، ئەندامى لیژنەى تەندروستى پەرلەمانى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ژمارەى عێراقییەکان کە لە ووهانەوە دەگەڕێنرێنەوە 58 کەسن و دواى چەند کاتژمێرێکى دیکە دەگەنە تارانى پایتەختى ئێران. . باسى لەوەشکردوە، فڕۆکەکە کەوتوەتەڕێ و لەگەڵ گەیشتنیان بە تاران لەلایەن تیمێکى پزیشکى عێراقیەوە پشکنینیان بۆ دەکرێت، ئەوەش بۆ دڵنیابوونەوە لە سەلامەتیان. . پێشتریش محەمەد عەلى کەریم، وەزیرى دەرەوەى عێراق ئاشکرایکردبوو کە عێراقیەکانى ووهان بەرەو فڕۆکەخانە کەوتونەتەڕێ. . ئەمەش دواى ئەوەدێت لە سەرەتاى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە لە شارى ووهانى چین ئەو شارە بە سوپا گەمارۆدرا و سەرجەم هۆکارەکانى گواستنەوە ڕاگیران، ئەوەش بەمەبەستى رێگەگرتن لە بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە، بەڵام ژمارەیەکى زۆر وڵات هاوڵاتیەکانیان لەو شارەوە گەڕاندەوە و عیراقیەکانیش چەند جارێک داواى بەهاناوەچوون و دەربازکردنیان کردبوو.