گه‌ڕان

Shadow Shadow

سێ چەکدارەکە کورد بوون

کاتژمێر دووی شەو سێ چەکدار بە ئۆتۆمبێلێکی جام ڕەش هەوڵی ڕفاندنی ژنێک دەدەن لە سلێمانی

2020.02.04 - 20:43
App store icon Play store icon Play store icon
کاتژمێر دووی شەو سێ چەکدار بە ئۆتۆمبێلێکی جام ڕەش هەوڵی ڕفاندنی ژنێک دەدەن لە سلێمانی

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- کاتژمێر 2:00ی شەو، لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی سێ چەکداری بە ڕەگەز کورد بە ئۆتۆمبێلێکی جام ڕەشەوە هەوڵی ڕفاندنی ژنێک دەدەن، پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت، ژنەکە پەیوەندی پێوەکردوون و تۆمەتبارەکانیان دەستگیرکردووە. . لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە: "کاتژمێر 2:00ی شەوی بەرواری 2ی ئەم مانگە لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی، ژنێکی بەڕەگەز عەرەب پەیوەندی بە بەشی پۆلیسی فریاكەوتنەوە کرد كە چەند كەسێك بە چەكەوە لە بەردەم ماڵەكەیدان و هەوڵی ڕفاندنی دەدەن". . ئاماژە بەوەشکراوە، دەستبەجێ چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە ئۆتۆمبێلێکی لاندکرۆزەری جام ڕەشیان پێبووە و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیراوە بەسەر دوو ڕومانە و  سێ‌ چەك لە جۆرەكانی دوو كڵاشینكۆف و یەك دەمانچەو چەندین فیشەك . . لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، تۆمەتبارەکان بەڕەگەز کوردن و ناویان (د،ع ، ف) لەدایكبووی 1993 ،(أ ، د ، ك) لەدایكبووی 2002 و (ب ، ع ، ع) لەدایكبوی 1996. . بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 421 لەیاسای سزادانی عێراقی تۆمەتباران ڕاگیراون و لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران كراوەتەوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.