کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، کۆمپانیای گواستنەوەی غازی شل خۆیان غازەکە قۆرخ دەکەن و بە کەمی دەیخەنە بازارەوە، بۆ ئەوەی نرخی بازرگانییەکەی بەرز ببێتەوە و قازانجێکی زیاتر بکەن، دەشڵێت، حکومەت خۆی ئاگاداری گرێبەستی داناغاز و کۆمپانیاکەیە و دەتوانێت چارەسەری بکات. . شێرکۆ جەودەت، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان و ئەندامی لیژنەی دارایی بە ناس کوردی ڕاگەیاند، "بەگوێرەی ئەو گرێبەستەی دانە غاز و حکومەت و کۆمپانیای دابەشکردنی غاز کردویانە، ڕۆژانە 700 تەن غازی شل بەشێوەی حکومی دەخرێتە بازاڕەوە و 300 تەنیش بەشێوەی بازرگانی دەفرۆشرێت". . وتیشی، بەهۆی ئەوەی گرێبەستی ئەم کۆمپانیایەی ئێستا گرانترە لە ساڵانی ڕابردوو، بۆ ئەوەی به‌شه بازرگانییه‌كه ڕه‌واجی پێ بدرێت و ساغ بكرێته‌وه، بە سستى به‌شه حكومییه‌كه دابەشدەکرێت، خه‌ڵكیش كه پێویستی بەغازەو بەتایبەت لەم وەرزەدا ناچاره بچێت به نرخێكى به‌رز له بازرگانییه‌كه بیكڕێت و لەوکاتەشدا کۆمپانیاکە قازانجی زیاتر دەکات. . وتیشی، حکومەت خۆی ئاگاداری گرێبەست و دۆخەکەیە و ململانێكان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى كه‌سه ده‌سترۆیشتووه‌كانە و هیچ په‌یوه‌ندى به پرۆژه‌كانى سلێمانى و هه‌ولێر و به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكه‌وه نییه، ئه‌و هێزه‌شی بەکارھێنراوە دیسان په‌یوه‌ندى به پشك و ململانێكانه‌وه هه‌یه. . شێرکۆ جەودەت ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەت دەتوانێت ئەو دۆخە چاک بکات و لەئێستادا لیژنەی سامانە سروشتییەکان بەدواداچوونی دەستپێکردووە و داوای کۆبوونەوەشیان لە ئەمجومەنی نەوت و گاز کردووە لەسەر ئەو پرسە. . سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو باسی لەوەشکرد، پێویستە ڕوبەڕوی ئەو کەسە ده‌سترۆیشتووانه‌یه كه بارزگانى به ژیانى خه‌ڵكه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌وە‌ش پێویستى به هه‌ڵمه‌تى نیشتیمانى و فشارى هه‌موو لایه‌كه به هه‌موو ده‌نگ و ره‌نگه جیاوازه‌كانه‌وه، چونكه ئه‌و كه‌سانه هێزیان له پشته.