کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، بابەتى ڕێگریکردن لە ناردنی هێلکە لە هەولێرەوە بۆ سلێمانی "درۆیەکی هەڵبەستراوە و مەبەست لێی داپۆشینی ئەو کردەوە نایاساییەی هێزێکی ناسراوە بۆ ڕێگریکردن لە هاتنی غازی ماڵان بۆ هەولێر."
.
لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە، 4ی شوباتی 2020، بڵاویکردەوە دەڵێت، "هەندێ پەیج بڵاویان کردووەتەوە کە گوایە پارێزگاری هەولێر فەرمانی کردووە بە نەناردنی هێلکە لە هەولێر بۆ سلێمانی، ئەم هەواڵە نەک هەر درۆو هەڵبەستراوە، بەڵکو پێچەوانەکەی ڕاستە و هەردوو پارێزگاری هەولێر و سلێمانی ڕێکاری پێویستیان گرتەبەر بۆ چوونی هێلکە لە هەولێر بۆ سلێمانی."
.
دەشڵێت، "پارێزگاری هەولێر چوونی هێلکەی بۆ بەغدا ڕاگرت و داوای لە هەموو کارگەکان کرد هێلکە بنێرنە سلێمانی، بۆ ئەم مەبەستەش قایمقامی ناوەند و بازگەکانی ڕاسپارد کە ئەوپەڕی ئاسانکاری بکەن."
.
لە کۆتاییدا ڕوونکردنەوەکە دەڵێت، "پارێزگاری سلێمانیش خۆی ئاگاداری ووردەکاری هەنگاوەکانە"
.
لەدوای دەستپێکردنی قەیرانی کەمی و نەبوونی غازی ماڵان، حکومەتی هەرێم چەند "کەسێکی دەستڕۆشتووی" تۆمەتبارکردنی کە بە هێز و چەک ڕێگری دەکەن لە چوونی غازی شل بۆ هەولێر، چەند زانیارییەک بڵاوبووەوە کە گوایە پارێزگاری هەولێریش ڕێگری لە چوونی هێلکە دەکات بۆ سلێمانی.