کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- کۆمپانیاى ئەلفابێتی خاوەنى کۆمپانیاى گۆگڵ و ماڵپەڕى یوتیوب داهاتى ساڵى 2019ى یوتیوبى ئاشکرا کرد کە لەڕێگەى ریکلامەوە دەستى کەوتوەو کۆى گشتى داهاتى کۆمپانیاکەش 162 ملیار دۆلار بووە. ، کۆمپانیاکە بڵاویکردوەتەوە: "بڕى ئەو داهاتەى لە ساڵى 2019 کۆمپانیاکە بەهۆى ریکلامى ماڵپەڕى یوتیوبەوە دەستى کەوتوە زیاتر لە 15 ملیار دۆلارە". ، رونیشکراوەتەوە، کۆى گشتیی داهاتى کۆمپانیاکە 162 ملیار دۆلارەو %10ى داهاتەکە لەرێگەى یوتیوبەوە بووە، هەروەها داهاتى کۆمپانیاکە %18 زیادى کردووە. ، کۆمپانیاى ئەلفابێت لەساڵى 2006 پێگەى یوتیوبى بە بڕى 1 ملیار و 650 ملیۆن دۆلار کڕیەوە، تائێستاش ئەمە یەکەمجار داهاتى یوتویب ئاشکرا بکات.