ناس کورد-
باڵیۆزی ئێران لە عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆکاری هاتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی ئێرانی بۆ عێراق ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، سولەیمانی بەنیاز بوو نامەیەک ڕادەستی حکومەتی عێراق بکات، هاوکات ناوەڕۆکی نامەکەش ئاشکرادەکات.
،
ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە عێراق، ئاماژەی بە ناوەڕۆکی نامەکەی سولەیمانیش کردووە و بەگوێرەی وتەی ئەو لە نامەکەدا سولەیمانی نوسیویەتی: "تاران پێشوازی لەهەڵوێستی عێراق دەکات بۆ نێوەندگیری نێوان ئێران و سعودیە و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوو وڵات".
،
بە وتەی مەسجدی لە نامەکەی سولەیمانیدا ئەوەش هاتووە: "حکومەتی عێراق هەمیشە ڕۆڵی هەبووە لە کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، تاران لەلایەن خۆیەوە پێشوازی لە هەموو ئەو هەوڵانەی عێراق دەکات کە لەوبارەیەوە دەیدات".
،
هەرلە نامەکەی سولەیمانیدا بۆچوونی تاران لەبارەی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و بڵاوکردنەوەی ئاشتی و ئاسایش خراوەتەڕوو، بۆ سەقامگیرکردنی ئەمن و ئاسایشی ناوچەکە.
،
باڵوێزی ئێران لە عێراقئەوەشی خستەڕوو، وڵاتەکەی دەیەوێت ناکۆکییەکانی لەگەڵ وڵاتی ئیمارات و سعودیەدا چارەسەربکات بە زووترین کات و پێشوازی لە هەوڵی هەر لایەنێک دەکات کە لەوبارەیەوە بکرێت، جا ئەو وڵاتە عێراق بێت یان هەر وڵاتێکی دیکە بێت جیاوازی نییە بۆ ئەوان.
،
لە 3ی کانوونی دووەمی 2020 ڕابردوودا قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی سەرۆکی دەستەی حشدی شەعبی و نۆ کەسی دیکە لە بۆردومانێکی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی لە بەغداد کوژران .