گه‌ڕان

Shadow Shadow

فواد حسێن لە شوێنەکەى عەبدولمەهدی دانیشتووە و چەند بڕیارێکی دەرکرد

2020.02.04 - 16:35
App store icon Play store icon Play store icon
فواد حسێن لە شوێنەکەى عەبدولمەهدی دانیشتووە و چەند بڕیارێکی دەرکرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئەمڕۆ ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بە سەرۆکایەتی فوئاد حسێن، جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی کۆبوونەوەى ئەنجام دا و بابەتەکانی خوێندکارانى عێراقى و خێزانەکانیان لە چین و چەند بابەتێکى تر تاوتوێ کران. . نوسینگەى ڕاگەیاندنى ئەنجومەنى وەزیرانی عێراق بڵاویکردوەتەوە، بە وردی باس لە خوێندکار و خێزانە عێراقیەکانى دانیشتوى شارى ووهانى چین و ڕێوشوێنە پێویستەکان بۆ سەلامەتى گەڕانەوەیان و چەندین بابەتى تر تاوتوێ کران و چەند بڕیارێکیش لەو بارەیەوە دراون. . یەکێکى تر لە بڕیارەکانى کۆبونەوەکە، ڕەزامەندى درا لەسەر ئەوەى سەرۆکى حکومەتى ناوخۆیى شارى سامەڕا ببێتە جێگرى سەرۆکى لیژنەى ئامادەکارى بۆ ڕاگەیاندنى شارى سامەرا وەک پایتەختى شارستانى ئیسلامى. . عادل عەبدولمەهدى، سەرۆکى حکومەتى کاربەڕێکەر لە کۆبونەوەکە ئامادەنەبوو.