گه‌ڕان

Shadow Shadow

پۆلیس دانپێدانانەکەى بڵاوکردەوە

بکوژى منداڵەکەى هەولێر دایکى دەرچوو لەدورى 700 مەترەوە تەرمەکەى فڕێدابوو

2020.02.04 - 15:26
App store icon Play store icon Play store icon
بکوژى منداڵەکەى هەولێر دایکى دەرچوو  لەدورى 700 مەترەوە تەرمەکەى فڕێدابوو

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- پۆلیسى هەولێر دەستگیرکردنى بکوژى منداڵە 11 ساڵانەکەى ڕاگەیاند، کە دایکى منداڵەکەیە و دانی بەوەداناوە کە لەژێر ئەشکەنجەدا منداڵەکەى گیانى لەدەستداوە. . ئەو منداڵە کە ناوى (سایە یونس)ە، چەند رۆژێک لەمەوبەر تەرمەکەى لە گوندی (حەویچكە)ی سنوری ناحیەی گوێڕ كە لەناو لە دۆڵێكدا فڕێ درابوو دۆزرایەوە، دواى ئەوەى 20 رۆژ بوو دیارنەمابوو. . دلێر نەجات، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان دەركەوتووە كە ئەو منداڵە لەلایەن دایكییەوە بەناوی (ب.پ.ع)، كە دانیشتووی شارۆچكەی گوێڕ گوندی گامێشتەپەیە، ئەشكەنجە دراوە و بەو هۆیەوە گیانی لە دەستداوە. . رونیشیكردەوە، لێکۆڵینەوەکە ماوەی نزیكەی دوو رۆژ و شەو  بەردەوام بوو، دایكی منداڵە تاوانلێكراوەكە كە تۆمەتباری سەرەكیی تاوانەكەیە، دانی نا بە تاوانەكەیدا كە لە ژێر ئەشكەنجەدا منداڵەكەی خۆی كوشتووە و دواتر تەرمەكەی لە دوری 700 مەتر لە ماڵی خۆیان فڕێدابوو. . دلێر نەجات باسى لەوەشکردووە، ژنەکە ئەو تاوانەی لە هاوسەرەكەی خۆی شاردبووەوە و پاش چوار رۆژیش هەواڵی پێ دابوو كە (سایە)ی كچیان دیار نەماوە و بزر بووە، ئەمەش بۆ شاردنەوەی تاوانەكە بوو لە خێزانەكەی و رای گشتی. . بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی بڕیاری دادوەر، تۆمەتبارەكە بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادان بەند كراوە و لێكۆڵینەوەكانیش لەسەر ئەم دۆسیەیە بەردەوامن. .