کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- سۆران عومهر، ئهندامی پهرلهمانی كوردستان له فراكسیۆنی كۆمهڵی ئیسلامی، رایگهیاند "ھەر کیلۆمەترێکی شهقامی 120 مهتری ههولێر بەبەراوردی شەقامی 100 مەتری سلێمانی، دوو ملیۆن و 300 ھەزار دۆلار زیاتری تێچووە!". . سۆران عومهر، ئهندامی پهرلهمانی كوردستان له فراكسیۆنی كۆمهڵی ئیسلامی و ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری له ههژماری خۆی له فهیسبوك ئاماژهی بهوه كرد بهدواداچونیان بۆ هۆكاری جێبهجێنهكردنی پڕۆژهی شهقامی 100 مهتری سلێمانی و ئهو وتهیه كردووه كه ئاماژه بهوه دهدرێت تێچوی شهقامی 100 مهتری سلێمانی زۆر زیاتره له تێچوی شهقامی 120 مهتری شاری ههولێر. . سۆران عومهر رونیكردهوه "شەقامی 100 مەتری سلێمانی کەدەوترێ بەھۆی ئەوەیە تێچوی ئەم شەقامە بەبەراوردی تێچوی شەقامی 120 مەتری ھەولێر زۆر زیاترە! بەھانەیەکی ناڕاستە، بەپێچەوانەوە شەقامی 120 مەتری ھەر کیلۆمەترێکی بەبەراوردی شەقامی 100 مەتری سلێمانی دوو ملیۆن و 300 ھەزار دۆلار زیاتری تێچووە!". . لهبهراوردكاری ئهو بودجهیهی كه بۆ ئهو دو شهقامه دانراوه، سۆران عومهر رونیكردهوه " کۆی گشتی 120مەتری ھەولێر 34.5 کیلۆمەترە، بڕی 489ملیۆن دۆلاری تێچووە، بێ لەوەی بایی 50 ملیۆن دۆلاریش زەویان پێدراوە لەبری قۆناغی یەکەم. تێچوی ھەر کیلۆمەترێک 14،17 ملیۆن دۆلاره". . دهشڵێت "100 مەتری سلێمانی 33 کیلۆمەترە 391 ملیۆن دۆلاری بۆ دانراوە، لەکاتێک دا زەویەکەی سلگمانی سەختترەو شوێنەکەی بڕین و یەکتربڕو تێچوی زۆرترە، تێچووی ھەر کیلۆمەترێک 11،86ملیۆن دۆلارە". . جهختیشدهكاتهوه "کەواتە ھەر کیلۆمەترێکی شەقامی 120 مەتری ھەولێر، بەبەراوردی 100 مەتری سلێمانی 2 ملیۆن و 300 ھەزار دۆلار زیاتری تێچووە". . دهقی نوسینهكهی سۆران عومهر: . ئەمە ناحەقی نیە؟ . ھەر کیلۆمەترێکی شەقامی ١٢٠ مەتری ٢ ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار دۆلار زیاتری تێچوە لەوەی بۆ شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی تەرخان کراوە! . راستیەکان لەسەر شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی و١٢٠ مەتری ھەولێر! . سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری . بۆ بەدواداچونی ھۆکاری دەست کردن بەجێبەجێ نەکردنی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی بەرپرسانی حکومەت وتیان ناکرێ شەقامی ١٢٠ مەتری بەنرخێک تەواو کرابێ بەڵام شەقامی ١٠٠ مەتری چوار ھێندە زیاتری تێ بچێ!!!! . بۆ خستنەڕوی راستی ھۆکاری جێبەجێ نەکردنی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی کەدەوترێ بەھۆی ئەوەیە تێچوی ئەم شەقامە بەبەراوردی تێچوی شەقامی ١٢٠ مەتری ھەولێر زۆر زیاترە! بەھانەیەکی ناڕاستە، بەپێچەوانەوە شەقامی ١٢٠ مەتری ھەر کیلۆمەترێکی بەبەراوردی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی ٢ ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار دۆلار زیاتری تێچووە! . ئەمەش وردەکاری راستیەکانە: . قۆناغی یەکەمی پرۆژەی دروست کردنی شەقامی ١٢٠ مەتری خێرا کە ١١ کیلۆمەترە، کۆمپانیای ئەکنجلەی تورکی و ھێمن گروپ جێبەجێیان کردوە، نێوان ڕێگای سەرەکی ھەولێر موسڵ تا ھەولێر کەرکوک دەکات، ١٦ زێرابی سندوقی و ٣ یەکتربڕو ١ ئۆڤەر پاسی تێدابووە، به گوژمەی گرێبەست و گوژمەی گۆڕانکاری و کۆی گشتی گوژمەی خەرج کراو بڕی ١٨٠ ملیۆن دۆلاری بۆ سەرف کراوە. ھەرچەندە نزیک بە ٥٠ ملیۆن دۆلاری دیکە لە کۆی گوژمەکەدا ھەیە سەرف نەکراوە پێدەچێ لەبەرامبەر ئەوەدا زەوی پێ درابێ. . قۆناغی دووەم نێوان ڕێگای سەرەکی ھەولێر موسڵ تا ھەولێر شەقلاوە دەگرێتەوە کە ٩ کیلۆمەتر دەکات، ٥ یەکتر بڕو ١ ئۆڤەر پاس و ٢ ئەندەرپاس و ١ ئۆڤەرفلای و ٨ زێرابی سندوقی تێدایە، کۆمپانیای ھێمن جێبەجێی کردوە ١٦٥ ملیۆن و حەفتاو سێ ھەزارو ٢٥ دۆلاری بۆ خەرج کراوە. . قۆناغی سێیەمی پرۆژەکە ١٤.٥ کم بوە، نێوان ڕێگای سەرەکی ھەولێر کەرکوک تا ھەولێر شەقلاوە دەگرێتەوە، ٢ یەکتربڕو ١ ئۆڤەر پاس و ٤ ئەندەر پاس و ١ ئۆڤەرفلای و ٩ زێرابی سندوقی تێدایە. . ١٤٤ ملیۆن و ٣٦٥ ھەزارو ٣٣٦ دۆلاری بۆ خەرج کراوە. . کۆی گشتی ١٢٠ مەتری ھەولێر ٣٤.٥ کیلۆمەترە . بڕی ٤٨٩ ملیۆن دۆلاری تێچووە . بێ لەوەی بایی ٥٠ ملیۆن دۆلارێش زەویان پێدراوە لەبری قۆناغی یەکەم. . تێچوی ھەر کیلۆمەترێک ١٤.١٧ ملیۆن دۆلارە. . ١٠٠ مەتری سلێمانی ٣٣ کیلۆمەترە ٣٩١ ملیۆن دۆلاری بۆ دانراوە، لەکاتێک دا زەویەکەی سلێمانی سەختترەو شوێنەکەی بڕین و یەکتربڕو تێچوی زۆرترە، تێچووی ھەر کیلۆمەترێک ١١.٨٦ ملیۆن دۆلارە. . کەواتە ھەر کیلۆمەترێکی شەقامی ١٢٠ مەتری ھەولێر، بەبەراوردی ١٠٠ مەتری سلێمانی ٢ ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار دۆلار زیاتری تێچووە. . بۆ شەقامی ١٥٠ مەتری شاری ھەولێر نێوان رێگای سەرەکی ھەولێر بەحرکە تا ھەولێر کۆیە ١٤ کیلۆمەترە بەبێ پارەی گوژمەی گۆڕانکاری ١٣١ ملیۆن و ٣١٦ ھەزارو ٢٨٠ دۆلاری بۆ تەرخان کراوە. . گوژمەی گۆڕانکاری بۆ شەقامی ١٢٠ مەتری کە خراوەتە سەر گوژمەی تەرخان کراو بڕی ١٠٥ ملیۆن دۆلار بووە. . گوژمەی گۆڕانکاریش بۆ شەقامی ١٥٠ مەتری کەمتر نابێ لەو بڕەی شەقامی ١٢٠ مەتری. . سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ئێوە ئەم ڕاستیانەش دەزانن شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی ڕاگیراوە؟ . جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران چۆن ڕازی دەبن بەمە؟ ئەمە ناحەقی نیە؟ .