گه‌ڕان

Shadow Shadow

شەپۆلێکى بەهێزى بەفر و سەرما بەڕێوەیە

2020.02.04 - 10:09
App store icon Play store icon Play store icon
شەپۆلێکى بەهێزى بەفر و سەرما بەڕێوەیە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شارەزایەکى کەشناسی عێراقى پێشبینیدەکات هەفتەى داهاتوو شەپۆلێکى بەهێزى سەرما و سۆڵە کە بەفربارینى لەگەڵدایە، سەرتاسەرى عێراق و هەرێمى کوردستان بگرێتەوە. . سادق عەتیە شارەزاى کەشناسى عێراقى ئەمڕۆ (سێشەممە) ڕایگەیاند، ڕۆژى یەکشەممە شەپۆلێکى جەمسەرى سارد سەرجەم ناوچەکانى عێراق و ناوچەکە دەگرێتەوە و چەند ڕۆژێک دەخایەنێت، کە بەهێزترین شەپۆلە لەماوەى چەند ساڵى ڕابردوودا. . وتیشى "پلەکانى گەرما بۆ ژێر سفر نزمدەبنەوە و باران و بەفر لە بەغدا و  ناوچەکانى هەرێمى کوردستان دەبارێت". . هاوکات بەپێی پێگە کەشناسییەکان، ڕۆژى یەکشەممە و دووشەممە بەفر و باران ناوچە جیاجیاکانى عێراق دەگرێتەوە. .