کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئەنجومەنى نیشتیمانى کورد لە سوریا بڕیاری دا بارەگاکانى لە ڕۆژئاواى کودستان بکاتەوە، مەزڵوم کۆبانێش بڕیارەکە بە گرنگ وەسفدەکات. . ئەمڕۆ دووشەممە، 3ی شوباتی 2020، ئەنجومەنەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، وەک وەڵامێک بۆ بانگەوازەکانى تایبەت بە یەکخستنى هەڵوێستى کورد بۆ نیشاندانى نیازپاکى و چارەسەرکردنى کێشەکان، بڕیاریان داوە بارەگاکانیان لە ڕۆژئاواى کوردستان بکەنەوە. . لە ڕۆژئاواى کوردستان زیاتر لە 30 حزبى سیاسی بونیان هەیە، کە بەسەر دوو بەرەدا دابەش بوون، نزیکەى 10 حزبیان سەر بە ئەنجومەنى نیشتیمانى کورد (ئەنەکەسە)ن کە ساڵانێکى زۆربوو بارەگاکانیان لە ڕۆژئاواى کوردستان داخرابوو، بەهۆى ناکۆکییەکانیان لەگەڵ بزووتنەوەی جڤاتی دیموکراتیک (تەڤدەم) کە ئیدارەى ڕۆژئاواى کوردستانى بەدەستەوەیە. . مه‌زڵوم كۆبانێ فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده ) له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر پێشوازی لە بڕیاره نوێیه‌كه‌ی ئه‌نه‌كه‌سه کرد، بۆ سه‌رله‌نوێ كردنه‌وه‌ی باره‌گاكانی له ڕۆژئاوای کوردستان و بە هه‌نگاوێكی گرنگی وەسفکرد بۆ پتەوکردنی متمانە لەنێوان لایەن کوردییەکان. https://twitter.com/MazloumAbdi/status/1224355330802573314?s=20 . کۆبانێ کە بەم دواییانە چەند کۆبوونەوەیەکى لەگەڵ ئەنەکەسە ئەنجامدا بۆ یەکخستنى حزبە کوردییەکانى ڕۆژئاوا، جه‌ختیکردووەتەوە، هەوڵەکانیان دەخەنەگەڕ بۆ نزیککردنەوەی بۆچوونەکانیان و ڕێکخستنەوەی ناو ماڵی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان به شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رپرسیارێتییەکانى سه‌رشانی هه‌موو لایه‌نه‌كان بگونجێت لە پێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی دادپه‌روه‌رانه بۆ دۆزی كورد له سوریا. . کردنەوەى بارەگاکانى ئەنەکەسە دەرەنجامى دەستپێشخەرییەکەى مەزڵوک کۆبانێیە کە لەچەند مانگى ڕابردوودا ڕایگەیاند، بۆ یەکخستنى حزبە کوردییەکانى ڕۆژئاواى کوردستان. . پێشتر نیعمەت داود، ئەندامی سەرکردایەتى ئەنەکەسە بە ناس کوردی ڕاگەیاندبوو، لە کۆبوونەوەکانیاندا لەگەڵ کۆبانێ هەندێک لێکتێگەیشتن لەنێوانیان هەبووە، بەڵام نەگەیشتوون بە ڕێککەوتن.