گه‌ڕان

Shadow Shadow

فراکسیۆنى یەکێتی: هێزەکەى یەکێتى جوڵێنراوە.. ناردنى هێز لە هەولێرەوە کارەساتى لێ دەکەوێتەوە

2020.02.03 - 21:53
App store icon Play store icon Play store icon
فراکسیۆنى یەکێتی: هێزەکەى یەکێتى جوڵێنراوە.. ناردنى هێز لە هەولێرەوە کارەساتى لێ دەکەوێتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتى لە پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند، مەبەست لە قسەکانى وەزیرى ناوخۆ لەبارەى جوڵاندنى هێز بۆ پاراستنى کێڵگەى غازى کۆرمۆر هێزەکەى یەکێتییە، چونکە ناردنى هێز لە هەولێرەوە کارەساتى دەکەوێتەوە. . لەگەڵ بەردەوامى قەیرانى کەمى و گرانى غاز، ئەمڕۆ دووشەممە، 3ی شوباتی 2020، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆى هەرێم لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی، هێزەکانی پۆلیسی نەوت و گاز ڕاسپێردران كێڵگەى غازى کۆرمۆر و كارمەندانی كۆمپانیای گواستنەوەی غازەکە بپارێزن. . لەوبارەیەوە، جەمال حەوێز، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە ناس کوردى ڕاگەیاند، "من پرسیارم لە برادەرانى سەرەوە کردوە، دوو لیواى نەوت و غاز هەیە و یەکیان هى یەکێتیە و ئەوى تریان هى پارتییە و هەردوکیشیان سەر بە وەزارەتى ناوخۆن، ئەو هێزەى وەزیرى ناوخۆ باسى کردووە لیواکەى یەکێتیە".. . وتیشى، "ئەگەر خوانەخواستە مەبەستى ئەوە بێت بڵێت هێزێک لە هەولێرەوە دەنێرم ئەوە کارەساتى لێدەکەوێتەوە، بەڵام بە دڵنیاییەوە باسى لیواکەى یەکێتى کردووە". . جوڵاندنى هێزەکە لەلایەن مەسرور بارزانییەوە بۆ پاراستنى کێڵگەى غازى کۆرمۆر لە سنورى چەمچەماڵ دواى ئەوەهات کە حکومەت بەفەرمى هۆکارى قەیرانى غازى گەڕاندەوە بۆ ڕێگریکردن لە گواستنەوەى ئەو سوتەمەنییە لەلایەن ژمارەیەک کەسانى دەستڕۆیشتووى سلێمانییەوە. . جەمال حەوێز وتى، "کێشەى غاز حزبى نییە و پەیوەندى بە یەکێتییەوە نییە بەڵکو کێشەیەکى ئیدارییە، تەنانەت ماڵەکەى خۆشم کە لە ڕانیەیە سێ رۆژە غازى نییە، کێشەکە تەنها هەولێر و دهۆکى نەگرتوەتەوە و لە سنورى یەکێتیش بەهەمان شێوەیە". . وتیشى، "ئەو کێشەیە هى کۆمپانیایەکە، ساڵانە دانە غاز تەندەرى هەیە و کۆمپانیایەک چووە بە  گران تەندەرەکەى لێداوە بەڵام تواناى گواستنەوەى لاوازە و وەک کۆمپانیاکەى پێشوو نییە".