گه‌ڕان

Shadow Shadow

کڵاو سورەکانیش لە عێراق دەرکەوتن.. کێ لەسەری دەکات؟

2020.02.03 - 18:47
کڵاو سورەکانیش لە عێراق دەرکەوتن.. کێ لەسەری دەکات؟
ناس کورد- چالاکوانان و خۆپیشاندەرانى عێراق هەڵمەتێکیان بۆ لەسەرکردنى "کڵاوى سور" راگەیاند و ژمارەیەک خۆپیشاندەر بەکڵاوى سورەوە چونە گۆڕەپانى خۆپیشاندانەکان. . بەپێى ئەو وێنانەى دەست ناس کورد کەوتوون، ئەمڕۆ یەکشەممە، 3ی شوباتی 2020، خۆپیشاندەرانى شارى "کوت"ى ناوەندى پارێزگاى واست بەکڵاوى سورەوە چونەتە گۆڕەپانى خۆپیشاندانەکان. . بەپێى زانیارییەکانى "ناس کورد"، لەسەرکردنى کڵاوى سور وەک پشتگیرییەک وایە بۆ ئەو هاوڕێیانەیان کە لە خۆپیشاندانەکاندا گولـلە بەر سەریان کەوتووە و کوژراون. . لەناو خۆپیشاندانەکانى عێراقدا کڵاو شینەکان هەن کە لایەنگرى ڕەوتى سەدرن و وەک بەربەستێک لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دەوەستان و بەناو خۆپیشاندەرانیشدا بڵاودەبوونەوە بۆ ڕێگەگرتن لە هەر کارێکى نەخوازراو. . لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا، کێشە لەنێوان خۆپیشاندەران و ئەو کڵاو شینانەدا دروستبوو، ئەوەش بەهۆى پشتگیرییەکانى سەدر لە سەرۆکوەزیرانى نوێ و هەوڵدان بۆ کۆتایى هێنان بە خۆپیشاندانەکان و کردنەوەى ئەو ڕێگایانەى لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخراون.