گه‌ڕان

Shadow Shadow

پیاوێک بەهۆی کۆرۆناوە سەرنشینی فڕۆکەیەکی تۆقاند و دواتر کرایە دەرەوە

2020.02.03 - 16:48
App store icon Play store icon Play store icon
پیاوێک بەهۆی کۆرۆناوە سەرنشینی فڕۆکەیەکی تۆقاند و دواتر کرایە دەرەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- پۆشینى ماسکێکی دژە کیمیایی لەلایەن سەرنشینی فڕۆکەیەکەوە لە ترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ترس و دڵەڕاوکێى خستە دڵى سەرنشینەکانى دیکەوە، بەهۆیەشەوە ئەو کەسە لە فڕۆکەکە دابەزێنرا و ڕێگە نەدرا گەشت ئەنجامبدات. . میدیاکانى ئەمریکا بڵاویانکردەوە، پیاوێکى ئەمریکى ماسکێکى دژە گازى پۆشیوە و ویستویەتى بەفڕۆکە لە داڵاسەوە بەرەو هیوستن گەشت بکات، کاتێک چووەتە ناو فڕۆکەکەوە لەلایەن سەرنشینیانى فڕۆکەکەوە دەنگە دەنگ دروستبووە و دواى لێکراوە ماسکەکەى دابماڵێت. . ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ئەو سەرنشینە ئامادە نەبووە ماسکەکەى لاببات لەترسى توشبوون بەڤایرۆسى کۆرۆنا، دواتر کارمەندانی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکە ناچار بوون پەیوەندى بەهێزە ئەمنیەکانەوە بکەن. . میدیاکانى ئەمریکا باسیان لەوەش کردووە، پاش گەیشتنى هێزە ئەمنییەکان، سەرنشینەکە ڕەتیکردووەتەوە ماسکەکە لاببات و ئەوانیش ناچار بوون دەیبەزێنن  ڕێگە نەدەن بەو فڕۆکەیە گەشت بکات، لەئەنجامى ئەو مشتومڕ و بگرە و بەردەیەدا گەشتى فڕۆکەکە کاتژمێرێک لەوادەکەى خۆى دواکەوتووە و دواتر بێ ئەو سەرنشینە ماسکدارە فڕۆکەکە فڕیوە. . هەر بەگوێرەى زانیارى میدیاکانى ئەمریکا، دواتر پیاوە ماسکدارەکە ناچار دەبێت بلیتێکى تر بۆ گەشتەکەى بەرەو هیوستن ببڕێت و بەفڕۆکەیەکى تر و بەبێ ماسک گەشتەکەى ئەنجامبدات.