کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وەزارەتی دارایی عێراق دڵنیایی بە موچەخۆران دەدات کە موچە دواناکەوێت و لەکاتی خۆیدا دابەشدەکرێت. . ئەمڕۆ دووشەممە، 3ى شوباتى 2020، نوسینگەى ڕاگەیاندنى فوئاد حسێن، وەزیرى دارایى عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، "سکاڵایەکى زۆرمان لەبارەى دواکەوتنى موچەى فەرمانبەرانەوە بەتایبەتى وەزارەتەکانى پەروەردە و تەندروستى و پارێزگاى دیوانیەوە پێگەیشتووە، دڵنیاتان دەکەینەوە موچەى هەموو فەرمانبەرانى دەوڵەت بەشێوەیەکى تەواو گەرەنتى کراوە و هیچ کیشەیەکى تیدا نییە و دابەشکردنی دواناکەوێت". . ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەتى دارایى پارەى پێویستى بۆ سەرجەم دامەزراوە حکومییەکان بە وەزارەتەکانى پەروەردە و تەندروستى و پارێزگای دیوانیەشەوە دابینکردووە، بەشێوەیەکى بەردەوامیش چاودێرى پرسەکە دەکات و سوورە لەسەر ئەوەى موچە لەکاتى خۆیدا بگاتە دەستى فەرمانبەران. . ئەوە لەکاتێکدایە، دابەشکردنى موچەى ئەم مانگەى بەشێک لە فەرانبەرانى عێراق لەوادەى خۆى دواکەوتووە و حکومەت هیچ هۆکارێکى دواکەوتنەکەى ڕانەگەیاندووە.